مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی پرۆفیسۆر دكتۆر عزیز ئەحمەد حەمە ئەمین بەسەردەكەنەوە



مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی پرۆفیسۆر دكتۆر عزیز ئەحمەد حەمە ئەمین بەسەردەكەنەوە

 [email protected]

بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ بەڕێز پرۆفیسۆر دكتۆر عزیز ئەحمەد حەمە ئەمین پسپۆڕی كیمیاو مامۆستای خانەنشینكراوی زانكۆی سلێمانیان بەسەر كردەوە كە لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە.

د. عزیز ئەحمەد حەمە ئەمین لە 1952 زانكۆی بەغدا تەواو كردوە لە بەشی كیمیاو دوای ئەوە بۆتە مامۆستا لە سلێمانی و لە 1974 چۆتە دەرەوە بۆ ناو شۆرش و دوای هەرەسی  ساڵی 1975  جووەتە وڵاتی ئەڵمانیاو بڕوانامەی دكتۆرای لەوێ تەواو كردوەو گەأاوەتەوە بۆ كوردستان لە زانكۆی بەغدا وەك مامۆستا دەستبەكاربووە، ل پاشان لە شارەكانی بەسرەو تكریت مامۆستای زانكۆ بووە، لە دوای راپەأینە مەزنەكەی بەهۆی 1991 گەأاوەتەوە سلێمانی و وەك مامۆستا لەبەشی كیمیای كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی دەستبەكاربووە، تا لە ساڵی 2007 خانەنشین بووە، لە ئێستادا نەخۆشەو باری تەندروستی ناجێگرە. 
 




 2018-05-27
 2080