كۆنفرانسێك لەسەر چاكسازی و سیستەمە ژمێریاری و وردبینیەكان بەڕێوەچوو



كۆنفرانسێك  لەسەر چاكسازی و سیستەمە ژمێریاری و وردبینیەكان بەڕێوەچوو

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

  بە درووشمی چاكسازی سیستەمە ژمێریاری و وردبینیەكان واقیع و پێداویستیەكان زانكۆی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیكای ژمێریاران و وردبینانی كوردستان یەكەمین كۆنفرانسی زانستی هاوبەشیان بەڕێوەبرد.

بۆ خستنەڕووی شێوازی و سیستەمە نوێیەكانی ژمێریاری و وردبینیەكان لە هەرێمی كورستان – عێراق بەمەبەستی باشتر بەكارهێنانی دەرامەتە ئابورییەكان و سنورداكردنی قەیرانە دارایی و ئابورییەكان رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە ( 3 -4 /2) كۆلیجی كارگێری و ئابووری بەشی ژمێریاری بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیكای ژمێریاران و وردبینانی كوردستان یەكەمین كۆنفرانسی زانستی هاوبەشیان سازكرد.

لەو كۆنفرانسەدا چەندین توێژینەوەی زانستی لەسەر ژمێریاری و ووردبینی پێشكەشكران و لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆ لەسەر توێژینەوەكان كرا.





 2019-02-04
 359