مامۆستایەكی كۆلێجی پزیشكی چووە ریزی داهێنەرانی عیراقەوە



مامۆستایەكی كۆلێجی پزیشكی چووە ریزی داهێنەرانی عیراقەوە

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 مامۆستایەكی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی دوای بەشداریكردنی لە كۆنفرانس و پێشانگای داهێنەرانی عیراق له زانكۆی ئەمریكی-سلێمانی توانی ملوانكەی زێڕین بەدەست بهێنێت.

پڕۆفیسۆر (دکتۆر سیروان حمه‌ شریف ) مامۆستایه‌کی کۆلێجی پزیشکی زانکۆی سلێمانییە لەڕێی دۆزینەوەی ڕێگایەکی نوی له جیهاندا بۆچاككردنەوەی داخزانی كۆم  توانی ملوانکەی زیرین بەدەست بهێنێت، ئه ویش دوای بەشداریكردنی لەكۆنفرانس و پێشانگای داهێنەرانی عیراق له زانكۆی ئەمریكی-سلێمانی  كە لەڕۆژانی 6- 7/ 2 بەڕێوەچوو، به مه ش جووه ریزی داهینه رانی عیراقدا و بووین به ئه ندامی کۆمەڵەی داهینه رانی عیراق، بە بۆنەی وەرگرتنی ئەو میدالیا زێڕەش كۆلێجی پزیشكی پیرۆزبایی لەو پڕۆفیسۆرەیان دەكەن و هیواخوازن بە داهێنانەكانیان ئاستی زانست و زانیاری پزیشكی لە زانكۆی سلێمانی بەرز تر بكەنەوە.





 2019-02-11
 795