سەرنجێك لە نەبونی دەوڵەتی كوردی لە مێژوودا



سەرنجێك لە نەبونی دەوڵەتی كوردی لە مێژوودا

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

• كورد لە رەوتی مێژوویی چەند سەدەیی خۆیدا دەوڵەتی نەتەوەیی سەربەخۆی خۆی نەبوە, هەروەها هیچ یەكێ لەو دەوڵەتانەی كوردستانیان پێوە لكێنراوە تاوەكو ئەمڕۆش ئەگەر چی بە شێوەیەكی بەرتەسك دانیان بە هەندێ مافی كلتوری زمانەوانی كورد دا ناوە بەڵام مافی نەتەوەیی وسیاسی گەلی كوردانەناوە لە روانگەی نەتەوەییەوە سیما نەتەوەییە بەرچاوەكانی كورد لەرەوتی مێژووی دوورو درێژیدا هیچ گومانێك لەوەدا نایەڵن كە كورد رەگەزێكی سەربەخۆیە, سیما ئەنترۆپۆڵۆچی و ئەنتۆ دەرونی و زمانەوانی و كولتوری و جوگرافییە كوردییەكان ئەم راستیە دەسەلمێنن و دەرفەت بۆ هیچ گومانێك ناهێڵنەوە, بەڵام كوردستان وڵاتێكی دابەشكراوە وكورد نەتەوەیەكی پارچە پارچە كراوە و ژێر دەستەیە, داگیرو دابەشكردنی كوردستان و زەوتكردنی هەموو مافەرەوا و دیموكراتیەكان گەلەكەی و سەپاندنی سەخترین شێوەی چەوساندنەوە وئازاردانی نەتەوایەتی وچینایەتی بەسەریدا,گەورەترین هۆی دواكەوتنی (ئابوری، فەرهەنگی، كۆمەڵایەتی و دەروونی) گەلی كوردستانە و رێگەی  گەشەكردنی لێگرتوە و بۆتە مایەی شێواندنی ئەو گەشەكردنە نا ئاساییە لاوازانەش، كەبە درێژایی ئەو ماوەیە روویداوە، هەروەها هۆیەكی گرنگی شێواندنی گەشەكردن و پێشكەوتنی كۆمەڵایەتتیە هەروەك چۆن هۆیەكی كاریگەری نائارامی ناوچەكە بەگشتی و كورد بەتایبەتی، لە راستیدا كۆسپ و تەگەرەكانی رێگای دروست نەبونی دەوڵەتی كوردی لە ژێر فاكتەرە كاریگەریەكانی كۆمەڵایەتی و دەرونی بە پیدا چوونەوەیەكی سەرنج ئامێز بە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازای گەلی كورد ، ئەو راستیەمان بۆ روون دەبێتەوە كە چەندین هۆكاری (خۆیەتی و بابەتی) و كاری تێكردووە و بە چەندین هەورازو و نشێودا تێپەڕیوە، هاوكات (هەستانەوە و سەركەوتنی) زۆری بەخۆیەوە دیوە ، لێرەدا چەند خاڵێك هۆكارە كۆمەڵایەتی و دەرونیەكانی دروست نەبونی دەوڵەتی كوردی دەخینە روو :-

 
1-نزمی ئاستی خوێندەواری رۆشنبیری و نزمی ئاستی هۆشیاری رامیاری لە كۆمەڵگەی كوردەواریدا.
2-نەبوونی یەكێەتیەكی پتەو لەناو ریزەكانی گەلدا بەهۆی زاڵبونی گیانی (ناوچە، گەرێتی، تایەفە گەرێتی، عەشایری و خێڵەكیەی فرە مەزهەبی) و دەسەڵات دەرەبەگ كەمتر كاریگەری هەبووە چونكە زۆر بە هێز نەبووە لەناو كۆمەڵگای كوردەواریدا.
3-باری تۆبۆگرافی كوردستان لە بەرزی و نزمی زەویەكەی كە زۆربەی پێكهاتووە، لەشاخی سەخت و دۆڵی قووڵ و ئەوەش بۆتە هۆی لێك دابرانی خەڵك لەناو یەك كۆمەڵگای یەكگرتوودا.
4-پێكهاتنی دەروونی خەڵكی كورد كە چەندین ساڵە لە ژێر كاریگەری پەروەردەی داگیر كەران دایە و بەگیانێكی ژێر دەستەی خۆبەكەم زانین و بروا بەخۆ نەبوون لە سایەدا گۆشكراون.
5-تێروانینی سۆڤینیانە وفاشیستانەی ئەو دەوڵەتانەی كوردیان بەسەردا دابەشكراوە, مامەڵە كردنیان لەگەڵ مەسەلەی كورددا بە شێوەیەكی رەگەز پەرستانە دوژمنانە.
6-بونی ناهاوسەنگیەكی زۆر لەنێوان داگیركەراندا و گەلی كورد كە حاڵەتێكی دەروونی خراپی دروست كردووە لای كۆمەڵگایكوریدا و ئەم فاكتەرە سلبیە بوونە كۆسپێك لە بەرامبەر دروستبونی دەوڵەتی كوردی.
7-نزیك بونەوە و تێكەڵاوكردنی نەتەوەكان لە ژێر پەردەی ئایینی ئیسلام و دروستبونی حاڵەتێكی دەروونی لای كۆمەڵگای كوردی و پێش خستنی نەتەوەی ئوممەی ئیسلام لە جیاتی نەتەوەی خۆیان.
8-بایەخ نەدان بە زمان و فێركردن و كلتوری نەتەوەیی كە مەسەلەیەكی گرنگ نین، چونكە لەكاتی بیناكردنی كۆمەڵگا گەلان یەكتر دەگرن و ئەمانەو لایەنە دەروونیەكانی تریش لە هەستە مرۆڤایەتیەكاندا دەتوێنەوە . 
9-هەر لە سەدەی نۆزدەوە وەڵاتە زلهێزەكان پاراستنی بەرژەوەندیە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەكانی خۆیان لە ناوچەكەدا بەستۆتەوە بە پاراستنی یەكێتی و یەك پارچەیی خاكی ئەو وڵاتە اقلیمیانەی كە كوردستانیان بەسەردا دابەش كراوە .   
 
      نوسینی
پ.ی.د.ئاراس فەریق زەینەل
                                                                                                       
 
 
 




 2019-02-12
 797