خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە 120 توێژەری زانكۆی سلێمانی



خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە 120 توێژەری زانكۆی سلێمانی

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 13-2-2019، لەژێر چاودێری د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژنەوەی زانستی هەرێم و بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە مەراسیمێكی شایستەدا لە هۆڵی یانەی رۆشنبیری زانكۆی سلێمانی، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشرایە 120 توێژەری زانكۆی سلێمانی كە رۆڵی زۆریان هەبووە لە پێشخستن و بەرزكردنەوەی  ئاستی زانستی زانكۆی سلێمانی.

سەرەتای مەراسیمەكە بە ساتێك وەستان بۆ رۆحی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، دواتر لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وێرایی بەخێرهاتنی میوانەكان وتەیەك بەو بۆنەیەوە پێشكەشكراو سەرۆكی زانكۆ رایگەیاند: زانكۆی سلێمانی وەك زانكۆی دایك لە هەرێم كوردستاندا شانازی بەو مامۆستاو توێژەرانەی دەكات كە هەمیشەو بێ ماندووبون و بێ گوێدانە كێشەو كەمووكورتییەكان بەتوێژینەوەكانیان توانیویانە ئاستی زانكۆی سلێمانی بەرزكەنەوە، لە ریزبەندی زانكۆكانی هەرێم و عیراق و جیهان لە پلەیەكی زۆر باشدا بێت، كە بێ گومان ئەمەش جێگەی دەستخۆشی مامۆستایان و توێژەرانی ئەم زانكۆیەیە كە بەهەوڵی بێوچانی ئەوان هاتوەتەدی.
 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتیشی: جێگەی فەخرو شانازییە كە لە ریزبەندی نیشتمانی زنكۆكانی هەرێم كە یەكێكە لە پرۆژە چاكسازییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو چەند ساڵیًكە كاری تێدا دەكرێت زانكۆی سلێمانی لە ئاستێكی زۆرباشدایە.
دواتر دەستكرا بە دابەشكردنی خەڵاتی رێزلێنان بەسەر ئەو مامۆستاو توێژەرانەدا كە بە توێژینەوەكانیان توانیویانە ئاستی زانستی زانكۆی سلێمانی بەرزبكەنەوە.
  




 2019-02-13
 529