سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی زانكۆی كوفە كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی زانكۆی كوفە كرد

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 14-2-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وفدێكی زانكۆی كوفە كرد.

لە كۆبوونەوەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لەگەڵ وەفدی زانكۆی كوفە گفتوگۆ لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی زانستی و ئەكادیمی نێوان هەردوو زانكۆی سلێمانی و زانكۆی كوفە كرا، لە بواری گۆڕینەوەی زانیاری لە نێوان هەردوولا.
 وەفدی زانكۆی كوفە بەگرنگییەوە باسیان لە سەنتەرو بەڕێوەبەرایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی كردو، داوایان لەسەرۆكی زانكۆی سلێمانی كرد، كە ئەوان وەك زانكۆی كوفە پەیوەندییەكانی باشیان لەگەڵ زانكۆی سلێمانیدا هەبێت و لەو سۆنگەیەشەوە سود لە ئەزموونی سەنتەری جێندەری زانكۆی سلێمانی ببینن تا بتوانن لە زانكۆی كوفە سەنتەرێكی جێندەر هاوشێوەی سەنتەری جێندەری زانكۆی سلێمانی بكەنەوە، بۆ ئەوەش پێویستیان بە رێنمایی و ئەزموونی زانكۆی سلێمانی دەبێت كە یەكەم زانكۆیە لەسەر ئاستی عیراق كە سەنتەری جێندەری هەیەو توانیوێتی لەو رێگەی چالاكییەكانییەوە، هۆشیاری جێندەری بگەیەنێتە كۆمەڵگا.
هەرلەو كۆبوونەوەیەدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی راشیگەیاند: وەك زانكۆی سلێمانی بەخۆشحاڵییەوەو پەیوەندیمان لەگەڵ زانكۆكانی عیراق و ناوچەكەو جیهان زۆرباشەو بەهۆی چالاكییە ئەكادیمی و بەشداریمان لە كۆنفرانسە نێودەوڵەتی ناوخۆیی و ئاستی توێژینەوەو توێژەرانمان توانیومانە تائێستا توانی زانستی زانكۆی سلێمانی بەرز رابگرین و ریزبەندی زانكۆی سلێمانیش لەسەر ئاستی و عیراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهانیش شایەتی ئەوە دەدەن كە زانكۆی سلێمانی لە چ ئاشتێكی زانستیدایە.
 




 2019-02-14
 484