ئەڵمانیا.. شاندی زانكۆی سلێمانی بەشداری وۆركشۆپی پەرەپێدانی ستراتیجی نێودەوڵەتی زانكۆی و پرۆگرامەكانی خوێندن دەكات



ئەڵمانیا.. شاندی زانكۆی سلێمانی بەشداری وۆركشۆپی پەرەپێدانی ستراتیجی نێودەوڵەتی زانكۆی و پرۆگرامەكانی خوێندن دەكات

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

شاندێكی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، بەشداری وۆركشۆپی نێودەوڵەتی " پەرەپێدانی ستراتیجی نێودەوڵەتی زانكۆی و پرۆگرامەكانی خوێندن" دەكات لە زانكۆی گۆتنگن لە وڵاتی ئەڵمانیا.

لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئیراسمەس پڵەس / تایگەرس كە لە یەكێتی ئەوروپا رێكخراوە، بۆ بەرەو پێشبردنی ئاستی زانكۆكانی كوردستان، شاندی زانكۆی سلێمانی بەشداری لەو وۆركشۆپەدا كردووە 
شاندەكەی زانكۆی سلێمانی پێكهاتوون لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر  د. هۆشیار عەبدوڵڵا عەزیز راگری كۆلێجی دەرمانسازی و پرۆفیسۆر د. فەرەیدون قادر حمە ساڵح راگری كۆلێجی پەروەردەو پڕفیسۆری یاریدەدەر د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان .
 هەرلەو وۆركشۆپەدا هەریەك لە زانكۆی پۆڵیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی چەرمۆ و زانكۆی هەڵەبجەو زانكۆی ڕاپەڕین و دەستەی كوردستانی بۆدیراساتی ستراتیجی توێژینەوەی زانستی، هەروەها زانكۆی سەڵاحەدین و زانكۆی پۆڵیتەكنیكی هەولێر و زانكۆی پۆڵیتەكنیكی دهۆك و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان ئامادەبوون.
 




 2019-02-19
 538