لە رۆژی جلی كوردیدا لە زانكۆی سلێمانی چەند چالاكییەك بەڕێوەچوو



لە رۆژی جلی كوردیدا لە زانكۆی سلێمانی چەند چالاكییەك بەڕێوەچوو

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 10-3-2019، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆ سلێمانی و یاریدەدرانی سەرۆكی زانكۆو چەندین مامۆستاو خوێندكارو كەسایەتی و هونەرمەندی شاری سلێمانی و لە یادی رۆژی جلی كوردیدا كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی سلێمانی و گۆشەی ئەمریكی لە سلێمانی لەناو بینای كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ، چەند چالاكییەكیان بەو بۆنەیەوە سازكرد.
سەرەتای چالاكییەكەش لەلایەن، د. مهاباد كەمال بەڕێوەبەری كتێبخانەی ناوەندی و خاتوو شاناز جەمال، سیمینارێك لەسەر جلی كوردی و زمان و كلتوری كوردی بەڕێوەچوو، كە تێدا بەوردی باس لە بە زیندویی هێشتنەوەی جلی رەسەنی كوردەواری و زمان و كلتوری كوردی كرا، هەروەها جەهتكرایەوە كە پێویستە نەوەی تازەو داهاتووی وڵاتەكەمان بە جلی رەسەنی كوردەواری و كلتوری كوردەواری ئاشنابكرێت تاكو لە رێگەیەوە كلتوری وڵاتەكەمان لەبیر نەكرێت و هەردەم بەزیندویی بهێڵێرێتەوە.




 2019-03-10
 372