سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی مەنسورەی وڵاتی میسر كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی مەنسورەی وڵاتی میسر كرد

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 18-4-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی مەنسورەی وڵاتی میسر بەسەرۆكایەتی "د. ئەمرڵڵا البساتی" كرد.

 لە دیدارێكدا لەگەڵ شاندی میوان گفتوگۆ لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆی مەنسورەی وڵاتی میسر كرا، بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوندییە ئەكادیمی و زانستییەكانی هەردوو زانكۆش، یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوو زانكۆی سلێمانی و زانكۆی مەنسورە ئیمزا كرا.
هەرلەو دیدارەدا هەریەك لە د. كاوە عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی و د. ئیبتسام ئیسماعیل راگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان و د. دیار محەمەد سدیق راگری كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی ئامادەبوون.
 
 
 




 2019-04-18
 170