سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی هۆڵەندی كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی هۆڵەندی كرد

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 5-5-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر  د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی وڵاتی هۆڵەندا كرد كە پێكهاتبوون لە سەرۆكی سەنتەری تەكنەلۆجیای كشتوكاڵ و خۆراكی هۆڵەنداو كنسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان و چەند كەسێكی پسپۆڕ لەبواری زانستی كشتوكاڵی.

 سەرەتا سەرۆكی زانكۆ پێشوازییەكی گەرمی لە شاندنی میوان كردو بە وردی باسی لە مێژووی زانكۆی سلێمانی و ئەزموونی زانكۆ كرد.
 هەرلەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرا بە تایبەت لە بارەی بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان لەرووی زانستی و ئەكادیمییەوەو سود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی هۆڵەندا، كە وڵاتێكی پێشكەوتووە لە بواری كشتوكاڵدا.
 هەر لە كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە د. ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و د. كارزان محەمەد راگری كۆلێجی كشتوكاڵ و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی ئامادەبوون.
 دواتر شاندە هۆڵەندییەكە بە یاوەری د. كارزان محەمەد راگری كۆلێجی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی سەردانی كامپی كۆلێجی كشتوكاڵیان كرد.
 




 2019-05-05
 266