بۆ یەكەم جار لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە گفتوگۆی نامەی دكتۆرایەك كرا



بۆ یەكەم جار لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە گفتوگۆی نامەی دكتۆرایەك كرا

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ڕۆژی ۲۰۱۹/٤/۲٥ کاتژمێر ۱۱ی بەیانی گفتوگۆی نامەی دکتۆرای (پەیوەست جەمال جەلال) لە بواری مۆلیکیولەر بایۆلۆجی/ڤایرۆلۆجی و بەرگریزانی بەڕێوەچوو کە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی نۆتینگهامی بەریتانی و زانکۆی سلێمانی ئەنجامدراوە لە ژێر ناونیشانی (The role of pattern recognition receptors in HCV mediated liver fibrosis

لەم گفتوگۆیەدا بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی هەرێم یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ کە پرۆفیسۆرێکی زانکۆی نوتینگهام بوو لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە گفتوگۆکە بەشدار بوو، ئەمەش وەک هەنگاوێکی تازە بەرەو بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆکانی هەرێم و باشترکردنی کواڵیتی توێژینەوەکانی دکتۆرا و ماستەری زانکۆکانی هەرێم.

شایەنی باسە کە گفتوگۆکە لە زانکۆی سلێمانی/کۆلیجی زانست/بەشی بایۆلۆجی بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلیجی زانست و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی و ئەکادیمیستان، دوای نزیکەی پێنج سەعات لە گفتوگۆ نامەی دکتۆراکە بە ئاستێکی باڵا پەسەند کرا.





 2019-05-06
 785