لە زانكۆی سلێمانی مەراسیمی ساڵیادی كۆچی ناوادەی د. عاسی فاتیح وەیس و هاوڕێكانی بەڕێوەچوو



لە زانكۆی سلێمانی مەراسیمی ساڵیادی كۆچی ناوادەی د. عاسی فاتیح وەیس و هاوڕێكانی بەڕێوەچوو

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

رۆژی 8-5-2019، لەژێر چاودێری پرۆفیسۆری یاریدەردەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و خانەوادەی خواڵخۆشبوو لە هۆڵی مام لەكۆڵێجی پەروەردەی وەرزش مەراسیمێكی شایستە بۆ سێهەمین ساڵیادی كۆچی ناوادەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. عاسی فاتیح وەیس و هاوڕێكانی بەڕێوەچوو.

سەرەتای رێورەسمەكەش بە ساتێك وەستان بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستیپێكرد، دواتر لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتاری سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی خوێندرایەوە كە تێیدا باسی لە رۆڵی گرنگی د. عاسی كرد لە زانكۆی سلێمانی بە تایبەت لە بەرەو پێشبردنی كۆلێجی پەروەردەی وەرزشی و لە دەستچوونی ئەو پیاوەشی بە زیانێكی زۆر گەورە لە زانكۆی سلێمانی و بواری ئەكادیمیای وەرزش وەسفكرد.




 2019-05-09
 283