ئەنجومەنی زانكۆ كۆبووەوە



ئەنجومەنی زانكۆ كۆبووەوە

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 15-5-2019، ئەنجومەنی زانكۆ سلێمانی بە سەرۆكایەتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەبرد.

تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندكاران، و تێیدا سەرۆكی زانكۆ تەئكیدیكردەوە كە دەبێت راگرو سەرۆك و مامۆستایانی هەموو كۆلێجەكان روونكردنەوەو ئاگاداری تەواو بە خوێندكاران بدەن، كە بەهیچ شێوەیە پەنا بۆ غەش "قۆپیە" نەبەن، لە تاقیكردنەوەكانداو ئەوەیان بۆ روون بكەنەوە، ئەو خوێندكارەی بە قۆپیەوە بگیرێت لە تاقیكردنەوەكان بێ بەش دەكرێت و ناتوانێت لە خولی دووەمیش تاقیكردنەوە ئەنجامبدات و ئەو ساڵەشی لە هەموو وانەكانی بە كەوتوو "راسب"، بۆ ئەژماردەكرێت.
پاشان تاوتوێی كێشەو كەموو كوری كۆلێجەكان كراو پێشنیاری ئەندامانی ئەنجومەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان وەرگیراو، گفتوگۆی چڕوپڕی لەسەر كرا.
هەروەها گفتوگۆ لەسەر چەند كاروبارێكی كارگێڕی و بابەتی كات و شوێنی رەسم گرتنی ئەنجومەنی كۆلێجەكان كرا.




 2019-05-15
 294