سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی باڵای وڵاتی هندستان كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی باڵای وڵاتی هندستان كرد

 kosar othman([email protected])

 ئەمڕۆ 18-6-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی  پێشوازی لە شاندێكی باڵای باڵوێزخانەی هندستان كرد لە عیراق.

وەفدە باڵاكەی هندستان پێكهاتبوون لە (د. برادیب سبنگ راجبوهیت) باڵوێزی هندستان لە عیراق و چماندرا مولی كونسوڵی گشتی هندستان لە هەرێم.

 لە میانی كۆبوونەوەیەكدا كە د. ئالان فەرەیدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و هەریەك لە د. كاوە عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی و د. ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران ود.كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان ئامادەیبوون، تێیدا گفتوگۆ لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیی زانستی و ئەكادیمی لە نێوان زانكۆكانی هەرێم و وڵاتی هندستان لەسەرجەم بوارەكاندا كرا .





 2019-06-18
 648