فەرمانبەرێکی زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکەم بوو



فەرمانبەرێکی زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکەم بوو

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 پاش بڵاوکردنەوەی هەردوو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 و9ی بنەڕەتی وێژەیی و زانستی و  پیشەییەکانى لە لایەن بەرێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان فەرمانبەرێکی زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت

 شیروان محەمەد فەرمانبەرى زانکۆی سلێمانی کە شۆفێری تایبەتی سەرۆکی زانکۆ یە دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لەخوێندن و گەڕانەوەی بۆ خوێندن توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ قۆناغی بازرگانی بەدەست بهێنێت.
هەر بەو بۆنەیەشەوە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنەی لێکردو، ڕایگەیاند سەڕەڕای دانەبڕانی لەئەرک و کاروبارەکانی زانکۆ توانی ئەو پلەیەش بە دەست بهێنێت کە ئەمەش جێگەی شانازییە بۆ زانکۆی سلێمانی.
شیروان محەمەد ماوەی 8 ساڵە لە زانکۆی سلێمانی فەرمانبەرە و توانی لەسەر ئاستی هەرێمى کوردستان بە نمرەى 84.86  لە پیشەییەکان-بازرگانی پلەى یەکەم  بەدەست بهێنێت.
 




 2019-06-24
 906