گروپێك لە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بەشدارییان لە كۆنفرانسێكی جیهانیدا كرد لە ئەڵمانیا



گروپێك لە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بەشدارییان لە كۆنفرانسێكی جیهانیدا كرد لە ئەڵمانیا

 [email protected]

گروپێك لە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بەشدارییان لە كۆنفرانسێكی جیهانیدا كرد لە وڵاتی ئەڵمانیا.

پێنج خوێندكارو مامۆستایەكی بەشی بایلۆجی كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی، بەشداری دووەمین كۆنفرانسی زانستی جیهانییان لەسەر توێژینەوەی خوێندكارانی بەكالۆریۆس  كرد، لە زانكۆی "ئۆڵدن بیرگ" لە وڵاتی ئەڵمانیا، كە لە رۆژانی 23 بۆ 25-2019، بەڕێوەچوو.
پڕۆژەكە لە لایەن د. حەیدەرەوە سەرپەرشتی كرابوو، كە توانرا ئاستێكی بەرز بەدەستبهێنێت، لە نێو پڕۆژە بەشدارەكانی ناو كۆنفرانسەكەدا.
پڕۆژەی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لە كۆنفرانسەكەدا بریتی بوو لە (بەكارهێنانی رووەك لە بری دەرمان بۆ چارەسەركردنی هەوكردن).
 
جێگای ئاماژەیە تەنها 217 پڕۆژە لە هەموو جیهان وەرگیرابوون و بانگهێشتی كۆنفراسەكە كرابوون، زانكۆی سلێمانی تەنها زانكۆ بوو لەسەر ئاستی كوردستان و عیراق بەشداربوو لە كۆنفراسەكەدا. 




 2019-06-30
 428