زانکۆی سلێمانی لەپلەی یەکەمدایە



زانکۆی سلێمانی لەپلەی یەکەمدایە

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 بەپێی راپۆرتی ساڵانەی گۆگڵ بۆ بەکارهێنانی توێژینەوەی زانکۆکان وەک سەرچاوەی زانستی ، زانکۆی سلێمانی لە سەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان لە پلەی یەکەم دا دێت.

لە پرۆسەی ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی ڕیزبەندی نیشتمانی بۆ باشترین زانکۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، زانکۆی سلێمانی تۆمارێکی بەرز بەدەست دەهێنێت و لە پلەی یەکەم دا دێت لە رووی بەکارهاتنی توێژینەوەکانی (google Citation) لەسەر ئاستی جیهان.

هەڵسەنگاندنی (Webometrics) بۆ توێژینەوەی زانکۆکان پێوەرێکە تەنها ئەو زانکۆیانە دەگرێتەوە کە توێژینەوەکانی وەک سەرچاوەی توێژینەوە زیاتر لە 1000 جار بەکارهاتبێت، کەلە نێو ٣٠ زانکۆی کوردستان دا تەنها دە زانکۆی حکومی و یەک زانکۆی ئەهڵی لە

ریزبەندی گووگڵ ساتەیشندان  ،زانكۆی سلێمانی بۆ ئه‌مساڵ پله‌یه‌كی به‌رزی تۆمار كرد بەجۆرێک لەسەرئاستی کوردستان. یەکەم. لەسەر ئاستی عیراق پێنجەم. و. جیهان ٢٦٩٧.

ئەم هەڵسەنگاندنەی (Webometrics) بۆ توێژینەوەی زانکۆکان بە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکان دادەنرێت کە پرۆژەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی هەرێم پشتی پێ دەبەستێت، بۆ بڵاوکردنەوەی راپۆرتی ساڵانە بۆ لیستی باشترین زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

 





 2019-07-14
 933