سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لەشاندێكی دامەزراوەی" ذكوات للثقافة وفكرو فنون" كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لەشاندێكی دامەزراوەی" ذكوات للثقافة وفكرو فنون" كرد

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 15-7-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لەشاندێكی دامەزراوەی ( ذكوات للثقافة وفكرو فنون )، "دامەزراوەی لێهاتووەكان بۆ رۆشنبیری و فیكرو هونەری" لە عیراق، كرد.
 لە دیدارێكدا لەگەڵ شاندی  میوان گفتوگۆ لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكان و هەماهەنگی كرا لەنێوان دامەزراوەی ( ذكوات للثقافة وفكرو فنون)،و زانكۆی سلێمانی لەسەرجەم بوارەكاندا.

 هەروەها تاوتوێی ئەنجامدانی كۆنفرانسی هاوبەشكرا لەنێوان زانكۆی سلێمانی و دامەزراوەی ناوبراو بە ئامانجی زیاتر لێكترنزیكبوونەوەو گۆڕینەوەی زانیاری و پتەوكردنی پەیوەندی ئەكادیمی و زانستی لەنێوان هەردوولادا.

 هەرلەو كۆبوونەوەیەدا د. ئیبتسام ئیسماعیل راگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان ئامادەبوو، لەدوای دیداریان لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ، شاندی  میوان سەردانی هەردوو كۆلێجی ئەندازیاری و زانستە مرۆڤایەتییەكانیان كرد.

 دامەزراوەی (ذكوات للثقافة وفكرو فنون)، گەورەترین دامەزراوەی زانستییە لە عیراق، كە لە بوارەكانی رۆشنبیریی و فیكرو هونەر دا كاردەكات.





 2019-07-15
 380