كار بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی كتێبخانەی ناوەنديی زانكۆی سلێمانی دەكرێت



كار بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی كتێبخانەی ناوەنديی زانكۆی سلێمانی دەكرێت

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

رۆژی 23-7-2019، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە هەریەك لە د. مهابات كامیل بەڕێوەبەری كتێبخانەی ناوەنديی زانكۆی سلێمانی و مامۆستا رەفیق ساڵح لێپرسراوی بنكەی ژین و مامۆستا جەزا ئەحمەد شارەزای بواری كتێبخانەو د. مەهدی حوسێنی پڕۆگرام دانەری كتێبخانەی كوردی و مامۆستا عەبدوڵڵا خاتونی مامۆستای زانستی كتێبخانە لە زانكۆی كوردستان سنە كرد. 

لە دیدارێكدا باس لە بابەتی بە ئەلیكترۆنیكردنی كتێبخانەی كوردی كرا، هەروەها هەرلەو دیدارەدا چەند تەوەرێكی گرنگ گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، لەوانە، دانانی سۆفتوێری كتێبخانەی ئەلیكترۆنی كوردی بۆ كتبێبخانەی ناوەندی زانكۆی سلێمانی، كە ماوەی ساڵێك لەژێر چاودێریدا دەبێت و سەرجەم كارمەندانیش فێری كارپێكردنی سیستمەكە دەكرێن.
 هەروەها باس لە وەرگرتنی خاوەن بروانامەی بەكالۆریۆس كرا بۆ خوێندنی باڵا "ماستەر"   لەبواری زانستی كتێبخانەو تەئكیدیشكرایەوە لە بەردەوامی هەماهەنگی  لە نێوان زانكۆی سلێمانی بنكەی ژین و زانكۆی كوردستان لەسەرجەم بوارەكاندا، هەروەها رێكخستنی كەتەلۆكی كوردی لە كوردستان و كردنەوەی خولی نوێی فێربوون .
لەكۆتایی دیدارەكەشدا پڕوپۆزەڵ و كارنامەی كارەكە پێشكەش بە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كرا.
 




 2019-07-24
 414