ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

  ئەمڕۆ7/25 بەسەرۆكایەتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 بەڕێوەبرد.

سەرەتای كۆبوونەوەكە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی باسی ئەو پێشنیارو ڕاسپاردانەی كرد كە لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت ڕۆژی 7/24 باسكرابوو، پاشان باس لەوەكرا كە لەمساڵەوە سیستمی ساڵانە نەمێنێت و لەهەموو كۆلێج و بەشەكان سیستمی كۆرسات پەیڕەو بكرێت بەجۆرێك كە سەرەتای دەستپێكردنی دەوام لە 9/1بێت و كۆتایی خولی دووەم 6/30 بێت.

پاشان كارزان تاهیر لێپرسراوی وێبسایتی زانکۆی سلێمانی بەشداری كۆبونەوەكەی كردو

پێشنیار و ڕاسپاردەکان لە بارەی بە ستانداردکردن و چاکسازییەکان لە بوارەکانی ( ئەنجامدانی کۆنفڕانسە نێوخۆی و نێودەوڵەتییەکان) ی باسكرد، هەروەها یەکخستنی کڵێشە و ڕێنماییەکانی تایبەت بە چۆنێتی نوسین و ئامادەکردنی توێژینەوەی قۆناغی کۆتایی بکالۆریۆس لە سەرجەم بەشەکانی زانكۆی رونكردەوە لەوانە) ا--- پێداچوونەوەی چاکسازی لە کڵێشەی بڕوانامەکانی بکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا، ئامادەکاری و پلانەکان بە بەرزبوونەوەی ئاستی زانکۆمان، لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، هەروەها کیبۆردی کوردی و فۆنتی ستاندارد بناغەی سەرجەم کارەکان بێت)، جگە لەوەش لە توێژینەوەی ( ماستەر و دکتۆرا و بکالۆریۆس ، ئیشو کارە ئیدارییەکان) هاوتا بکرێت لە تەواوی کۆلێجەکان ---- گۆڤارەکان کاری زیاتری تێدا بکرێت بە مەبەستی ئەوەی index بکرێن لە Scopus و DOAJ

 





 2019-07-25
 409