بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانى وه‌رزشى ، توێژینه‌وه زانستیه‌كانیان ده‌به‌نه كۆنفرانسه زانستیهكانى جیهان


رۆژى 3-7ـى ئه‌م مانگه له له هۆڵى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌كانى پراگى پایته‌ختى چیك كۆنفراسی نێوده‌وله‌تی كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌وروپی بۆ زانستی وه‌رزش به‌رێوه‌چوو .
له كۆنفرانسه‌كه هه‌ریه‌كه له دكتۆر نازم جه‌بارو هاوبیر عه‌بدولڵا له زانكۆى سلێمانى و دكتۆر نیهاد ئه‌یوب ودکتۆر نه‌وزاد حسێن له زانكۆى كۆیه‌وه به‌شدارى فه‌رمى كۆنفرانسه‌كه بوون و توێژینه‌وه‌كانیان پێشكه‌ش كرد .
كۆنفرانسه‌كه له سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا له رانكى یه‌كه‌مه‌و له سه‌ر ئاستى جیهانیش له تۆپ تێنى كۆنفرانسه گه‌وره‌كان دێت و ده‌یان وڵات به سه‌دان توێژینه‌وه به‌شدارى ده‌كه‌ن .
له مێژووى كۆنفرانسه‌كه یه‌كه‌مجاره چوار مامۆستاى كۆلیجه وه‌رزشیه‌كان به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن و به شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه توێژینه‌وه‌كان په‌سه‌ند كران و تاوتوێ كران.

