تیمێكی كۆلیژی ڤێترنەری زانكۆی سلێمانی بەشداری خولێكی كرد لە وڵاتی چیك



تیمێكی كۆلیژی ڤێترنەری زانكۆی سلێمانی بەشداری خولێكی كرد لە وڵاتی چیك

 [email protected]

ڕۆژی 4-7-2019،   تیمێكی كۆلیژی ڤێترنەری زانكۆی سلێمانی كە پێكهاتبوون، لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. هاژاو عمر محمد مراد مامۆستا لە كۆلیژی پزیشكی ڤێترنەری و چەند خوێندكارێكی ئەو كۆلێژە، لە شاری برۆنۆی وڵاتی چیك، بەشداری خولی هاوینەی  "Summer School"ی Faculty of Veterinary Hygiene and Ecology

 University of Veterinary and Pharmaceutical Science Brno،   
خولە كە ماوەی یەك مانگی خایاند  لە 4-7-2019 تا 3-8-2019، بەردەوام بوو ، لەو خولەدا دەیان وانەی تیۆری و پراكتیكی وەرگیرا لە بارەی چۆنیەتی شیكردنەوەی كیمیاوی و فیزیاویی و مایكرۆبایۆلۆجی و خۆراك و بەتایبەتی بەروبوومی ئاژەڵ و چۆنیەتی جێبەجێ كردنی (PCR, Sequencing) پاشماوەی (Antibiotic residue) .
هەرلەو خولەدا بەشداربوان سەردانی كارگەی دروستكردنی خۆراك و سەلامەتی و تەندروستی كارگەكان و چۆنیەتی دروستكردن و بەرێوەبردنی پڕۆگرامی، (HACCP) ، بەسەركردەوە، هەروەها لەگەڵ سەردانی كردنی چەند كێڵگەیەكی بەخێوكردنی مانگاو بەرازو هەنگ و ماسی و نەعامەیان كردو تصیدا چەندین زانیاری بەسودیان لەو بوارانەدا وەرگرت.
لەكۆتایی خولەكەشدا، بڕوانامەی بەشداریكردن بەخشرا بە تیمی كۆلیژ.
 




 2019-09-02
 164