زانكۆی سلێمانی بەشداری كۆنفرانسێكی كرد لەسنگاپورە


لەماوەی ڕابردوودا كۆنفرانسێكی نیودەوڵەتی لە سنگاپور بە ناونیشانی
International Conference of Nursing Research and Evidence Based Practice
بەڕێوەچوو، كە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر( دكتورە عطیە كریم محمد) لە كولیجی پەرستاری وەكو نوێنەری زانكۆی سلێمانی بەشداربوو لەو كۆنفرانسەدا.
جێی باسە ژمارەیەكی زور لە توێژەران لە وڵاتانی تایوان و رووسیا و ئوسترالیا و بریتانیا و سعودی عربی و سەڵتەنەی عمان و مصر و نیبال و كینیا و پاكستان و لیسوانیا و یابان و هندستان و تایلاند ئامادە ی كۆنفرانسەكە بوون.
هەر لەو كۆنفرانسەدا دكتۆرە عطیە دوو توژینەوەی پیشكەش كرد بوو كە گرنگ بوو بۆ متمانە بەخشین و ڕانكینی زانكویی.

