سەنتەری یەكسانی جێندەری پانێڵێك لە بارەی رەهەندەكانی خۆكوژی و هۆشیاركردنەوەی تاك رێكدەخات



سەنتەری یەكسانی جێندەری پانێڵێك لە بارەی رەهەندەكانی خۆكوژی و هۆشیاركردنەوەی تاك رێكدەخات

 [email protected]

بەچاودێری  پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، لە رۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوەی خۆكوژی (١٢- ٩- ٢٠١٩)، سەنتەری یەكسانی جێندەری - زانكۆی سلێمانی لە ژێر دروشمی (كۆڵ مەدە ژیانت بگۆرە)، پانێڵێك لە بارەی (رەهەندەكانی خۆكوژی و هۆشیار كردنەوەی تاك) رێكدەخات .

 رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ١٢-٩-٢٠١٩ لە هۆڵی كۆنفرانسی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی، سەنتەری یەكسانی جێندەری لە رۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوەی خۆكوژی، لە میانەی پانێلێكدا كە رەهەندە ئاینی، كەلتوری، یاساییەكانی خۆكوژی، ئەو فاكتەرو هۆكارانەی كاریگەریان هەیە لەسەر خۆكوژی شرۆڤە دەكرێن، پانێلەكە لە سەعات ٩ بەیانی دەست پێدەكات، لەشەش تەوەردا مەترسی و كاریگەرییەكانی خۆكوژی  لەسەر تاك و كۆمەڵگا، میكانزمەكانی رووبەرووبونەوەی باس دەكرێن.
 
زانیاری زیاتر لەسەر كات و شوێنی پانێڵەكە




 2019-09-08
 1058