پرسەنامەی هاوخه‌می سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ خانه‌واده‌ی به‌رێز پرۆفیسۆر دكتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ



پرسەنامەی هاوخه‌می سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ خانه‌واده‌ی به‌رێز پرۆفیسۆر دكتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ

 kosar othman([email protected])

 بەرێزان خانەوادە و كەسوكاری پرۆفیسۆر دكتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ مامۆستای ماندونەناسی زانكۆی سلێمانی مامۆستا و ئەدیب‌و نووسەران هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو خەڵكی شاری سلێمانی بە داخ و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەرێز پڕۆفیسۆر د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ یەكێك لە كەسایەتییە ئەكادیمییە گرنگ‌و پڕ بەرهەمەكانی كوردستان و زانكۆی سلێمانیمان پێگەیشت، كە ساڵانێكی زۆری تەمەنی بە خزمەتكردنی زانكۆی سلێمانی و ئەدەبیاتی كوردی بەخشیبوو.

بەو بۆنە خەمناكەوە بەناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو كەسوكاری بەرێزیان، زانكۆی سلێمانی و‌ تەواوی خەلكی كوردستان دەكەم بۆ لە‌ دەستدانی پڕۆفیسۆرێكی دڵسۆزی وەك د.عیزەدین، كە چەندین ساڵە دڵسۆزانە خزمەتی بە بواری ئەدەب و زمانی كوردی و زانكۆی سلێمانی كردووە .

داواكارین لە یەزدانی مەزن د.عیزەدین بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبوری و ئۆقرەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەی بدات.

انا للە و انا الیە راجعون

پرۆفیسوری یاریده‌در د.ره‌زا حه‌سه‌ن

سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی





 2019-10-03
 333