لە ساڵیادی مام-دا زانكۆی سلێمانی سەوز دەكرێت



لە ساڵیادی مام-دا زانكۆی سلێمانی سەوز دەكرێت

 [email protected]

ئەمڕۆ 3-10-2019، لە ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال شكۆی نەتەوەیەك، وەك وەفایەك بۆ رۆحی پاكی ئەو سەركردە مەزنە، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆو ژمارەكی بەرچاو لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی، هەڵمەتێكی نەمام ناشتن لە كەمپی نوێی زانكۆ بەرێوەچوو.

لەو هەڵمەتەدا وەك رێزو وەفایەك بۆ رۆحی پاكی سەرۆك مام جەلال و بە خشینی هەموو تەمەنی بە خزمەتكردنی كوردستان،لەلایەن زانكۆی سلێمانییەوە (84) نەمام نێژرا، كە گوزارشبوو لە 84 ساڵی تەمەنی پڕ خەبات و ماندوبوونی ئەو سەركردە مەزنەی كورد كە هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی گەلەكەی تەرخانكرد.
هەرلەو بارەیەوە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال-ە، ئەو سەركردەو كەسایەتییە سیاسییە جیهانییەی كە هەموو تەمەنی خۆی بۆ میللەتەكەی تەرخانكردبوو، وتیشی: سەرۆك مام جەلال بەدەر لە ژیان و خەباتی سیاسی بۆ میللەتەكەی كەسایەتییەكی زانست پەروەرو ژینگە پارێز و بنیات نەرو پێشكەوتن خوازبوو، هەمیشە لەگەڵ ئاوەدانكردەوەو بەرەو پێشبردن و سەوزكردنی كوردستاندا بوو، راشیگەیاند: ئەو هەمیشە دەیوت دەبێت كوردستانێكی سەوزو جوان بنیات بنێین كە دووربێت لە نائارامی و توندوتێژی و دووبەرەكی و شەڕو هەمیشە هاندەرمان بووە بۆپاراستنی ژینگەو سەوزكردنی وڵات و بەرەو پێشبردنی رەوتی زانست ، بۆیەش وەك زانكۆی سلێمانی ئەمڕۆ وەك وەفایەك بۆ رۆحی پاكی ئەو سەركردە مەزنەی كورد هەڵمەتێكی نەمام ناشتنمان ئەنجامدا، كە 84 نەماممان ناشت كە ئەو ژمارەیە گوزارشتە لە تەمەنی پڕ خەبات و تێكۆشانی ئەو سەركردە مەزنە.
 




 2019-10-03
 656