چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی جیۆكوردستان دەستی بەكارەكانی كرد



چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی جیۆكوردستان دەستی بەكارەكانی كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 8-10-2019، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و چەندین بەرپرسی حكومەتی و مامۆستایان و ژمارەیك میوانی دەرەكی و ناوخۆیی لە هۆڵی كۆنفرانسی كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی چوارەمین كۆنفرانستی نێودەوڵەتی جیۆكوردستان دەستی بەكارەكانی كرد.

سەرەتای كۆنفرانسەكەش بە ساتێك وەستان بەبێ دەنگی بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستیپێكرد، دواتر لەلایەن سەرۆكی بەشی جیۆلۆجی وتەیەك لەسەر چۆنیًَتی بەڕێوەچوون و وئامانجەكانی كۆنفرانسەكە پێشكەشكرا، پاشان وتاری سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی خوێنرایەوە كە وێرای بەخێرهاتنی گەرمی میوانەكان دەستخۆشی لە كۆلێجی زانست و بەشی جیۆلۆجی كرد كە توانیویانە لە ماوەی چوار ساڵدا چوار كۆنفرانسی زانستی لەسەر جیۆلۆجی كوردستان ئەنجامبدەن، و دەستخۆشیشی لەستافی ئامادەكاری كۆنفرانسەكە كرد، هەروەها رایگەیاند: سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی هیچ كاتێك درێخی نەكردووەو ناشیكات لە پشتگیركردنی كۆلێجەكانی زانكۆ بۆ ئەنجامدانی كۆنفرانس و توێژینەوەی زانستی، كە زانكۆی سلێمانی یەكێكە لەو ناوەندە فیكری و مەعریفیانەی ناوچەكەو شاری سلێمانی كە هەمیشە لەگەڵ رەوتی و زانست و پێشكەوتون بووە لە ناوچەكە.
 وتیشی: زانكۆی سلێمانی وەك یەكەمین زانكۆ لە هەرێمی كوردستان هەمیشە دەیەوێت لەرێگەی ئەنجامدانی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی زیاتر بەڕویی زانكۆ گەورەو باروڕپێكراوەكانی دونیای دەرەوە بكرێتەوە، كە ئەمە بۆ خۆی یەكێكە لە بنەما گرنگەكان بۆ زانكۆی باوڕپێكراو لە جیهاندا.
ئاماژەی بەوەشدا، بە وەك سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی هاوكاری و پشتیوانی سەرجەم كۆلێج و بەشەكانی زانكۆ دەكەین بۆ ئەنجامدانی كۆنفرانس و چالاكی زانستی و بۆ ئەوەش هیچ كارتیك درێخمان نەكردووە و نایكەن وتیشی: هیوام وایە لەرێگەی ئەم جۆرە كۆنفرانسە زانستییانەوە زیاتر بتوانرێت برەوی زیاتر بە توێژینەوەی زانستی بدرێت لە زانكۆو ببێتە بنەمایەكی گرنگ تا حكومەتی هەرێمی كوردستان بتوانێت سودی لیوەربگرێت بۆ برەودان بە پیشەسازی ناوخۆیی و سود وەرگرتن لەو كەرەستەخاوانەی سروشتی كوردستان كە دەتوانرێت لە رێگەیەوە وڵاتەكەمان پێش بكەوێت و ئابورییەكی بەهێزمان بۆ بنیات بنێت.
دواتر بەرنامەكانی یەكەم رۆژی كۆنفرانس بە پێشكەشكردنی چەند توێژینەوەیەك لەلایەن چەند توێژەرێكی دەرەوەی عیراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد كە تێیدا چەند توێژینەوەكی گرنگ لەبواری جیۆلۆجی پێشكەشكران.
 كۆنفرانسەكە سبەینێ رۆژی چوار شەممەش بەردەوامی دەبێت بە پێشكەشكردنی توێژینەوەی زانستی و گفتوگۆو راوێژ لەنێوان توێژەراوی بەشداربوو میوانەكانی كۆنفرانس، هەروەها سێیەم رۆژی كۆنفرانس بریتی دەبێت لە ئەنجامدانی گەشتێكی زانستی بۆ چەند ناوچەیەكی سەربە پارێزگای سلێمانی.
  




 2019-10-08
 830