سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەكانی زمانی ئینگلیزی سەنتەری زمانیان بەسەركردەوە


ئەمڕۆ 10-11-2019، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ د. محەمەد حوسێن سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەكانی زمانی ئینگلیزی و ڕێكخستنەوەی كاروچالاكییەكانی سەنتەرەكانی زمان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا سەنتەری زمانی زانكۆی سلێمانییان بەسەر كردەوە.
لەو سەردانەدا هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی سەنتەرەكەیان بەسەركردەوەو لەگەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەنتەرەكە كۆبوونەوەو لە نزیكەوە لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی كارەكانیان كۆڵییەوەو بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانیان پێدان.



.jpg)




