ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبووەوە


ئەمڕۆ 13-11-2019، بەسەرۆكایەتی پرۆفیسۆری یاردەیدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامان، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی نوێنەری خوێندكاران گوێ لە داواكاری و كەمووكورییەكانی خوێندكاران گیراو گفتوگۆی تەواوی لەسەر كراو بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانیان پێدرا.
پاشان گفتوگۆی تەواوی لەسەر كرا كە خۆی لە تاوتوێكردنی هەندێك كێشەی ئیداری و كەموكوڕی كۆلێج و بەشەكانی زانكۆ دەبینییەوە و راو پێشنیاری تەواوی ئەندامانی ئەنجومەن لەسەر پێشنیارەكانی وەرگیرا.






