زانكۆی سلێمانی ڕێز لە خاتوو گەلاوێژ دەنێت


وەك یەكەمین ژنە ڕۆمانووسی باشوری كوردستان و بەبۆنەی یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی و ناساندنی ئەم شارە لە لایەن ڕیكخراوی یونسكۆ وەك شاری ئەدەب، پ.ی.د.ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی قەڵغانی ڕێزی بە خشیە خاتوو گەلاوێژ.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاوو لە مامۆستاو خوێندكاران و باڵێۆز دكتۆر محەمەد سابیرو هەتاو خان و مامۆستا مەزهەری خالقی، سەرلە بەیانی ڕۆژی 14-11-2019، لە هۆڵی پ.د.عزەدین مستەفا ڕەسول لە كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی، وەك یەكەمین ژنە ڕۆمانووسی باشوری كوردستان خاتوو گەلاوێژ، خەڵاتی ڕێز لێنانی لەلایەن دكتۆر ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانیەوە پێشكەشكرا.

