بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەكان وۆركشۆپێكی لەسەر رێكخستنەوەی پڕۆسەی دڵنیایی جۆری ئەنجامدا
[email protected]ئەمڕۆ 17-11-2019، لە ژێر چاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلیمانی و بە ئامادەبوونی ژمایەكی بەرچاو لە راگرو مامۆستایانی كۆلێحج و بەشەكانی زانكۆی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی زانكۆی سلێمانی وۆكشۆپێكی لەسەر "رێكخستنەوەی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی" لە هۆڵی كۆنفرانسەكانی زانكۆ رێكخست .
سەرەتای وۆركشۆپەكەش بە ساتێك وەستان بۆ رۆحی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، دواتر لەلایەن د. ئاڤا عومەر فەتاح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی زانكۆی سلێمانییەوە، باس لە ئامانجی ئەنجامدانی وۆركشۆپەكە كرا، كە بۆ زیاتر رێكخستنەوەو پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی خوێندن و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی زانكۆیە لە هەموو رووەكانەوە كە لەرێگەیەوە ئاستی زانستی زانكۆی پێ بەرزدەبێتەوە.
دواتر لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتارێك بەو بۆنەیەوە پێشكەشكراو تێیدا باس لە گرنگی كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری كرا كە ئامانجی سەرەكی لە كاكردنیان، بەرەوپێشبردنی پرۆگرامەكانی خوێندنە بە پێی ستانداردی جیهانی و بەرزكردنەوەی "جۆرایەتی"كوالێتی ئاستی خوێندنە لە زانكۆی سلێمانیدا كە دەرئەنجام سودی زۆرگەورەی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی زانكۆ و بەرزكردنەوەی رانكینی زانكۆ دەبێت لە ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكاندا.
لە كۆتایی قسەكانیدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی راشیگەیاند: وەك سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی هەمیشە پشتگیرو پشتیوانی پأۆژەكانی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری بووین و چی داواكارییەكیان هەبێت بەدڵنیاییەوە بۆیان جێبەجێدەكەین.
پاشان پرۆگرامەكانی وۆركشۆپەكە دەستیپێكرد، كە تێیدا چەند بابەتێك لەسەر سەرهەڵدانی دڵنیای جۆری و گرنگی و ئامانجە سەرەكییەكانی ئەو پرۆگرامەكانی دڵنیایی جۆری پێشكەشكران و راپۆرتە گەڵاڵەكراوەكان و پێشنیارەكان بۆ زیاتر پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و ئاستی خوێندن لە زانكۆ خوێنرانەوە، دواتر دەرگای گفتوگۆو بۆ ئامادەبووانی كرایەوە تا راو سەرنج و تێبینییەكان بخەنەڕوو بۆ زیاتر دەوڵەمەندكردنی پڕۆگرامەكە.







2019-11-17
440