لە زانكۆی سلێمانی سیمینارێك لەسەر پێداگۆچی مۆدێرن بەڕێوەچوو


لیژنەی زانستخوازی كۆلێجی زانستە رامیارییەكانی زانكۆی سلێمانی، لە درێژەی كاروچالاكییە زانستییەكانی كۆلێج رۆژی 19-11-2019، لە هۆ لێی سیمینارەكانی كۆلێجی زانستە رامیارییەكان، دوو سیمیناری بۆ هەریەك لە:
1- (د. ئەیوب محەمەد) لەژێرناوی (خوێندنەوەیەك بۆ راهەستانی یاسادانەرانەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان) .
2- مامۆستا (ستەم كامیل) لە ژێرناوی (پێداگۆجی مۆدێرن)، كە تێیدا بەوردی پەیرەوەی سیستمی بۆڵۆنیا لە زانكۆ بۆ مامۆستایان و خوێندكاران روونكرایەوە و تێیدا گفتوگۆی كراوە، لە نێوان مامۆستایان و خوێندكاران لەسەر كۆی سیستمەكە ئەنجامدرا.




