زانكۆی سلێمانی بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ بەرهەمی كشتوكاڵی و پیشەسازیی خۆراك كرد



زانكۆی سلێمانی بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ بەرهەمی كشتوكاڵی و پیشەسازیی خۆراك كرد

 [email protected]

كۆلێجی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانی زانكۆی سلێمانی بەشداری "پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كشتوكاڵ و پیشەسازیی خۆراك" كرد، كە ئەمڕۆ 10-12-2019،  بە دروشمی "ژیانەوەی خەڵك و خاك" كرایەوە، بڕیاریشە پێشانگاكە چوار رۆژ بەردەوام بێت.

هەر ئەمڕۆش پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ژمارەیەك لە ڕاگرو مامۆستایانی كۆلێجە جیاوازەكانی زانكۆ، پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانییان بۆ بەرهەمی كشتوكاڵی و پیشەسازیی خۆراك، بەسەركردەوە.
"پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كشتوكاڵ و پیشەسازیی خۆراك" بە بەشداری 105 كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی كراوەتەوە، كە كۆلێجی زانستە ئەندازیارییە  كشتوكاڵییەكانی زانكۆی سلێمانیش بە چەندین داهێنانی زانستی و بەرهەمی تایبەت بە خۆیان بەشداریان كردووە.




 2019-12-10
 1018