لە كۆلێجی زانستە ڕامیارییەكانی زانكۆی سلێمانی لە ساڵیادی جاڕنامەی گەردونی مافەكانی مرۆڤدا، چەند چالاكییەكی زانستی بەڕێوەچوو



لە كۆلێجی زانستە ڕامیارییەكانی زانكۆی سلێمانی لە ساڵیادی جاڕنامەی گەردونی مافەكانی مرۆڤدا، چەند چالاكییەكی زانستی بەڕێوەچوو

 [email protected]

لە درێژەی كاروچالاكییەكانی لیژنەی زانستخوازی بەردەوامی كۆلێجی زانستە رامیارییەكانی زانكۆی سلێمانی لەسیمپۆزیۆمێكدا كە  دوو رۆژ بەردەوامبوو، لە ساڵیادی جاڕنامەی گەردونی  مافەكانی مرۆڤدا، چەند پانێڵێكی جیاواز ڕێكخرا كە تێیدا چەند بابەتێكی پەیوەست بە مافەكانی مرۆڤ  بە گشتی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و عیراق  باسكرا، هەروەها پاراستنی مافی  كەمەنەتەوایەتییەكان، كە لە كورستان و عیراقدا بەشێوەیەكی زۆر بوونیان هەیەو بەپێی دەستورو یاسا مافەكانیان پارێزراوە.
هەروەها گفتوگۆ لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی و هۆشیاری تاكی كوردو ناساندنی بە ئەرك و مافەكانی لە كۆمەڵگادا بەشێكی تربوو لە كۆی تەوەرو گفتوگۆكانی ناو سیمپۆزیۆمێكە.
لە ڕۆژی یەكەمی سیمپۆزیۆمەكە دا، بەڕێزان، مامۆستا فەرهاد جەلال بابەتێكی لەسەر گرفتی بەرپرسیارێتی لە نەپاراستنی یەزیدییەكان لەبەر دەم گوارتنەوە لە پرەنسیپی (دەستێوەردانی مرۆیی ) بۆ (بەرپرسیارێتی پاراستن) پێشكەشكرد، هەروەها فەرەیدون حەسەن، روناكبیر بابەتێكی لەسەر پیادەبوونی تاكگەرایی لە كۆمەڵگەی كوردیدا و ڕۆڵی فەلە فەراهەمكردنی مافەكانی تاكدا پێشكەشكرد، پاشان د. شیلان واحید سەعید، بابەتێكی لەسەر ڕۆڵی رێكخراوە نێودەوڵەتییە ناحكومییەكان لە پاراستنی مافەكانی مرۆڤدا پێشكەشكرد.
لە رۆژی دووەمی سیمپۆزیۆمەكەدا بابەتەكان لەسەر مافی مرۆڤ بەردەوام بوو تێیدا هەریەك لە: 
موستەفا ڕەسوڵ بابەتێكی لەسەر ڕۆڵی دادگەری كارگێڕی لە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ پێشكەشكرد، پاشان د. شۆڕش عەبدوڵڵا بابەتێكی لەسەر مافەكانی گەلی كورد لە دەستوری توركیادا پێشكەشكرد، هەروەها سابیر عەبدوڵڵا رۆژنامەنووس/ بابەتێكی لەسەر بەرز راگرتنی شكۆمەندی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستاندا، ڕاڤەكردنێكی واقعییانە پێشكەشكرد.
لە كۆتایی سیمپۆزیۆمەكەدا دەرگای گفتوگۆ پرسیاركردن بۆ ئامادەبووانی سیمپۆزیۆمەكە كرایەوەو تێیدا پرسیارو پێشنیارەكانیان لەسەر كۆی بابەتەكان تاوتوێكرا.
   




 2019-12-17
 1031