زانكۆی سلێمانی دەرگای پێشكەشكردن بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا،(دبلۆمی باڵای یەك ساڵە، ماستەر، دكتۆرا) دەكاتەوە



زانكۆی سلێمانی دەرگای پێشكەشكردن بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا،(دبلۆمی باڵای یەك ساڵە، ماستەر، دكتۆرا) دەكاتەوە

 kosar othman([email protected])

  ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كە ئەمڕۆ 6-1-2020، بە سەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ بەڕێوەچوو، تێیدا بەوردی گفتوگۆ لەسەر پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرا بۆ دابینكردنی كورسییەكانی خوێندنی دبلۆمی باڵای یەك ساڵە و ماستەرو دكتۆرا، لە سەرجەم كۆلێجەكانی زانكۆی سلێمانی، بۆ ئەمساڵی خوێندن و لەدوای تاوتوێكردنی بابەتەكەو وەرگرتنی پێشنیارەكانی سەرجەم كۆلێجەكان بۆ راگەیاندنی كورسی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵای یەك ساڵە، ماستەر، دكتۆرا)،لە كۆبوونەوەی ڕۆژی 6-1-2020، ی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی  بانگەوازكرا بۆ پێشكەشكردنی داواكاری بۆ خوێندنی (دكتۆرا و ماستەرو دبلۆمی باڵا) ، هەرچەندە پلانەكە جیاوازە، هاوپێچ لەگەڵ ئەم بڕیارە فۆڕمی خوێندنی(دبلۆمی باڵای یەك ساڵە، ماستەر، دكتۆرا) بڵاو دەكاتەوە، كە خوازیاران دەتوانن لەمڕۆوە فۆرمی تایبەت بەو خوێندنانە بۆ ئەمساڵ پڕبكەنەوەو داواكاری پێشكەشبكەن .

 

 ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كە ئەم پلانە كۆتایی نییە، لەبەر ئەوەی پلانی زانكۆی سلێمانی وەك خۆی نەگەڕاوەتەوە، بۆیە ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بە نوسراوی فەرمی داواكاری پێشكەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا كردووە، بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم پلانەكە وەك خۆی  ،دوای پەسەندكردنیشی خوازیاران دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ ئەو كورسیانەی كە ماوون.

جێی باسە زانكۆی سلێمانی لە رێكەوتی 6-1-2020 دەرگای پێشكەشكردن دەكاتەوە بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا،(دبلۆمی باڵای یەك ساڵە، ماستەر، دكتۆرا) بۆ ساڵی  خوێندنی (2019-2020)، كە پلانی پەسەندكراوی خوێندن، بەپێی نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كە هاوپێچە لە ماڵپەڕەكەدا، هەروەها فۆڕمی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵای دبلۆمی یەك ساڵەو ماستەر و دكتۆرا بەردەستە بەمەبەستی پڕكردنەوەی .

 خوازیاران دەتوانن لە رێكەوتی 5/1/2020 تاوەكو 26/1/2020 داواكاری پێشكەش بكەن .

 تێبینی/ تاقیكردنەوەی توانستی زانستی لە رێكەوتی 2/2/2020 ئەنجامدەدرێت.

بۆ زانیاری زیاترو وەرگرتنی فۆرمی خوێندنی دبلۆمی باڵاو ماستەرو دكتۆرا كلیك لەسەر ئەم بەستەرانەی خوارەوە بكە:

*فۆرمی پێشكەشكردنی ماستەرو دبلۆمی باڵا

*بەڵگەنامەكان بۆ پێشكەشكردنی دبلۆمی باڵاو ماستەر

*فۆرمی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی دكتۆرا

*بەڵگەنامەكانی پێشكەشكردنی خوێندنی دكتۆرا

*پلانی زانكۆی سلێمانی بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵاو ماستەرو دكتۆرا

 

 

 

 


 

 





 2020-01-06
 10255