ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە

 kosar othman([email protected])

 ئەمڕۆ1/14بەسەرۆكایەتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوەی ئاسایی  خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 بەڕێوەبرد.

سەرەتای كۆبونەوەكە دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبای لە ڕاگرە بەڕێزەكان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی كرد، كەئەمساڵیش لە ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی هەرێمدا زانكۆی سلێمانی پێشەنگەو ئەوەش بەهەوڵ و ماندبوونی هەموو ئەو كەسانە بووە كە ماندبوون لەسەر خستنی ئاستی زانستی زانكۆی سلێمانی.

ریزبەندی نیشتمانی رێكخستنی پێشبڕكێیە لەنێوان زانكۆكانی كوردستان لەسەر بنەمای پێوەری زانستی ئەویش بەپێی بنەمای نێودەوڵەتی لەسەر چەند ئاستێك،كە زانكۆی سلێمانی لەریزی زانكۆ پێشەنگەكان ولە ناو گروپی (B)دابوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی زانكۆ ووتی كە بەو بۆنەیەوە مەراسیمێكی رێزلێنان ساز دەكەین بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە بەشداربوون لەم بەرەو پێشچوونەی زانكۆی سلێمانی.

دواتر و هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە ئامادەكاری كرا بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی كەلە رێكەوتی 2/2/ 2020 بۆخوێندنی دبلۆمی باڵای یەك ساڵە و ماستەرو دكتۆرا  ئەنجامدەدرێت تا پرۆسەیەكی بێ كەم و كوڕی بێت و ئامادەكارییەكی تەواو بكرێت لەو بارەیەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا چەندین تەوەری تر كە تایبەت بوو بە كاروباری خوێندكاران و زانستی  گفتوگۆیان لەبارەوە كراو راوبۆچوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ و سەرۆكی زانكۆ لەسەر ئەو تەوەرانە خرانەڕوو.





 2020-01-14
 693