سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی پەروەردەی گشتی سلێمانی كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی پەروەردەی گشتی سلێمانی كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 14-1-2020، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد، كە پێكهاتبوون لە مامۆستا دڵشاد عومەر كەریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی .

 لە دیدارێكدا هەدوولا گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگی زیاتری نێوان زانكۆ و پەروەردە كرد لەسەرجەم بوارەكاندا، وەك دوو دامەزراوەی زانستی كە راستەوخۆ پەیوەندییان بەیەكەوە هەیە، هەروەها گۆڕینەوەی زانیاری لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی وەك دوو دامەزراوەی زانستی .
 
 




 2020-01-14
 953