یاسای چاكسازی لە موچە ودەرماڵە و بەخیشن و ئیمتیازاتەكان لەپانێڵێكدا



یاسای چاكسازی لە موچە ودەرماڵە و بەخیشن و ئیمتیازاتەكان لەپانێڵێكدا

 [email protected]

لیژنەی زاستخوازی بەردەوامی كۆلیجی زانستە رامیاریەكان لەدرێژەی چالاكیەكانی وەرزی زستانیدا پانیڵێكی لەسەر(پانێڵی یاسا چاكسازی لە موچە ودەرماڵە وبەخیشن وئیمتیازاتەكان وخانەنشینی لەهەرێمی كوردوستان/عێراق)بۆ هەریەك لەبەڕێزان(د.شۆڕش حسن،كاك ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتار لەفراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردوستان،كاك زیاد جبار/پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردوستان)..

ــ سەرەتا بەڕێز(د.شۆڕش حسن/پسپۆڕی یاسای دەستوری)لەدید وتێڕوانینێكی ئەكادیمیانەوە شڕۆڤەیەكی كورتی كاری دەستەڵاتی یاسادانەری كرد و،لەسەر بنەمای بنەڕەتە پرەنسیپیەكانی دامەزراوەی یاسادانەری ئاخاوتنی لەگرنگترین كار و فەرمانەكانی ئەم دامەزراوەیە كرد و،ئەوەی رونكردەوە كەچۆن سروشتی دەركردنی یاساكان دەبێت بەجۆرێك كەلە خزمەتی بەرژەوەندیە گشتیەكاندابن وبەتایبەتیش بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی.هەروەها ئاماژەی بەوەدا كەنابێت ئەم یاسایە لەگەڵا یاسای خانەنشینی تێكەڵبكرێت و،پاشانیش شیكردنەوەیەكی وردی بۆ چەندین مادە و بڕگەی ئەم یاسایە كرد و،كۆی بیرو ڕا وتێڕوانینەكانی لەوەدا بەرجەستەكرد كە لەبەرئەوەی پەرلەمانتار نوێنەری خەڵكە لەبەرئەوە نابێت خانەنشین بكرێت بۆئەوەش نموونەی چەندین وڵاتی هێنایەوە لەوانە(لوبنان و ئوردن).
ــ پەرلەمانتار(كاك ئەبوبەكر هەڵەدنی)سەرەتای ئاخاوتنی خۆی بەوە دەستپێكرد كە ئەم یاسایە یاسای چاكسازی نیە، بەڵكو یاسای رێكخستنەوەی ئیمتیازەتەكانی مووچە باڵاكانە,پاشان بەڕێزیان گرنگترین خاڵە ئەرێنی ونەرێنیەكانی یاساكەی دیاریكرد وئاخاوتنی لەسەركردن،لەگرنگكترین خاڵە ئەرێنیەكان ئاماژەی بەوە كرد كەبەپێی ئەم یاسایە(یەك یەكەی خانەنشینی)بوونی دەبێت، هەروەها خاڵێكی تری ئەرێنی یاساكەی لەوەدا دیاریكرد كە ئەگەر پرۆسەی پاكسازی ئەنجامبدریـَت وەك(جیاكردنەوەی فەرمانبەری راستینە لە مووچەخۆری بندیوار،هەروەها ئەنجامدانی پاكسازی لە لیستی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكاندا)،ئەوا ئەم یاسایە رۆڵێكی زۆرباش دەبینێت لەپرۆسەی چاكسازی لەهەرێمدا.لەخاڵە نەرێنیەكانیش بەڕێزیان ئاماژەیان بەچەندین خاڵدا،لەوانە ناتەواوی لەپێوەرەكانی دادپەروەریدا كەلەمادەی(1)دا هاتوە،بەجۆرێك كە پێوەری یەكسانكردنی موچەی فەرمانبەرێكی ئاسایی بە مووچەی سەرۆكی هەرێم و...، كەئەوەش دادپەروەرانە نیە،چونكە لە كاتی خانەنشینیدا جیاوازیەكی زۆر هەیە لەنێوانیاندا.
ــ پەرلەمانتار(كاك زیاد جەبار)یش،سەرەتای ئاخاوتنی خۆی بەو راستیە دەستپێكرد كە ئەم یاسایە پێشتر لە خولی پێشووی پەرلەمانی هەرێم و كابینە پێشووی حكومەتدا بوونی هەبوە،پاشان ئەو راستیەی ئاماژەپێدا كەئەگەرچی خاڵی كارنامەی كابینەی ئێستای حكومەتی هەرێم بریتیەلە چاكسازی، بەڵام بەداخەوە تائێستا حكومەت نەپەرژاوەتە سەرجێبەجیكردنی. بەڕێزیان لەبەشێكی تری ئاخاوتنەكەیدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان وەك فراكسیۆنەكەیان هەمیشە جەختیان لەوە كردوە كەدەبێت چاكسازی لەداهات و لەخەرجیەكاندا بكرێت،نەك یەكێكیان بەتەنها.دواتر(پەرلەمانتار كاك زیاد) ئەوەی ئاشكراكرد كە ئەوان وەك فراكسیۆنەكەیان پێشنیاری ئەوەیان كردوە كەپێویستە حكومەتی هەرێم دەستببات بۆ دەرماڵەكان و بەتایبەتیش دەرماڵە تایبەتەكان و بۆئەوەش پێویستە پرۆژەیەك هەبێت. هەروەها ئەو راستیەشی ئاخاوتنكرد كە نادادپەروەری لە خەرجیدا هەیە بەڵام سەد ئەوەندەش لە داهاتدا  هەیە و،بۆ  پشتگیریی بیروبۆچوونەكانی نموونەگەلێكی دیاریكراوی خستەبەردەم،دواتر بەشیكردنەوەیەكی وردی چەندین مادە و بڕگەی یاساكە درێژەی بە ئاخاوتنەكانی دا.

 





 2020-02-05
 375