بە بۆنەی رۆژی خۆشەویستی کۆلێجی ئەندازیاری ئێوارە ئاهەنگێکی بۆ بەرێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەلایەتی رێکخست



بە بۆنەی رۆژی خۆشەویستی کۆلێجی ئەندازیاری ئێوارە ئاهەنگێکی بۆ بەرێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەلایەتی رێکخست

 kosar othman([email protected])

بۆ دڵخۆشی کردنی منداڵانی بێسەرپەرشت و بەساڵاچوان وهەست کردنیان کە بێبەش نین لە نازو خۆشەوویستی ڕۆژی ١٣-٢-٢٠٢٠ لە هۆڵی بۆنەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی بەبۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی ڕاگرایەتی کۆلێجی ئەندازیاری و خوێندکارانی هەرچوار بەشی (ئەندازیاری تەلارسازی ،شارستانی،کارەبا،ئاودێری) ، ئێوارە ئاهەنگێکیان بۆ خانەی بێ سەرپەرشتانی بەشی کوڕان و کچان وبەساڵاچوانی سەربە بەڕێەەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی رێکخست و چەندین دیاری و خەڵاتیشیان پێشکەش کردن.

د.سیروان خورشید ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری ووتەیەکی پێشکەش کردو رایگەیاند ئەم بۆنەیە تازەنی یە ، بۆماوەی چوار ساڵە کۆلێجەکەمان وەک نەریتی ساڵانەی خۆی بەم کارە هەڵدەستێت ،ووتی بیرۆکەی ئەم کارەش لەوەوەهات چوارساڵ لەمەوبەر کۆمەڵێک لە خوێندکارەکانمان پارەیان کۆکردبۆوە کە گەشتێکی خۆشی پێ ئەنجام بدەن ،بەڵام دواتر بیرۆکەکەیان گۆری بەوەی کارێکی خێرخوازی پێشکەش بکەن ،بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریاندا سەردانی خانەی بێ سەرپەرشتان بکەن و شیرین و دیاری بۆ منداڵان بکرن و بەساڵاچوانێش تێکەڵ بە ئاهەنگ وموزیک و خۆشی بکەن،ووتی ئەمرۆش بەبۆنەی رۆژی خۆشەوویستی خۆمان بەخۆشحاڵ دەزانین کە جارێکی تر ئەم بۆنەیەمان سازکرد.

مامۆستا (دانا) لێپسراوی بەشی خانەی بێسەرپەرشتان لە لێدوانێکی دا ئاشکرای کرد بەخۆشحاڵیەوە ساڵانە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان چاوەڕوایی ئەوئاهەنگ و بۆنانەن، کەلەلایەن کۆلێجی ئەندازیاریەوە پێشکەشمان دەکرێن، منداڵەکانمان بۆساتێکیش بێت هەست دەکەن لەنازی خۆشەویستی ئێوە بێبەش نین و لەم ڕۆژەدا بەسەر ئەکرێنەوە.

خانەی بێسەرپەرشتان لە ساڵی( ١٩٥٣) وە هەیە، ئەوسا پێی ووتراوە (هەتیوخانە) جیاواز بووە لە خانەی بەساڵاچوان لە دووشوێنی جیاوازدا بوون،بەڵام ئێستا لە یەک باڵەخانەدا کوکراونەتەوەو ،هەریەک لە بەشەکانی کوڕان وکچان بەشی بەساڵاچوانیان هەیە ، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتین. 

لە ئێستادا چاودێری کۆمەڵایەتی بەکرەجۆ (١٠٦) ئەندامیان هەیە کە بێبەشن لە چاودێری خێزانەکانیان و لە نەوجەوانانی کچان وکوڕان و پیران پێک هاتوون، بە (٤) شەفت کارمەندەکانیان کاردەکەن هەموو پێداویستیەکانی ژیان و چاودێری بۆمنداڵان و بەسالاچووان دابین دەکەن .

 

                                       

 

 

 





 2020-02-17
 2223