پانێلی دووەمی یاسای چاكسازی لە موچە ودەرماڵە وبەخیشن وئیمتیازاتەكان وخانەنشینی بەڕێوەچوو



پانێلی دووەمی یاسای چاكسازی لە موچە ودەرماڵە وبەخیشن وئیمتیازاتەكان وخانەنشینی بەڕێوەچوو

 [email protected]

 لیژنەی زانستخوازی بەردەوامی كۆلیجی زانستە رامیارییەكان لەدرێژەی چالاكیەكانی وەرزی زستانیدا رۆژی (17/2/2020)پانێلی دووەمی خۆی لەسەر (یاسا چاكسازی لەموچە ودەرماڵە و بەخیشن وئیمتیازاتەكان وخانەنشینی لەهەرێمی كوردوستان/عیراق)، ئەنجامدا بۆ هەریەك لەبەڕێزان (د.ئیسماعیل نامیق/مامۆستا لە كۆلیجی یاسا)وهەریەك لەبەڕێزان(كاوە عبدالقادر/پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌) و(دابان ئەنوەر/پەرلەمانتار لەفراكسیۆنی گۆڕان).
 سەرەتا (د.ئیسماعیل نامیق) لەسەر بنەماو رێسا تیۆریە یاساییەكان شیكردنەوەی بۆ سروشتی یاساییانەی ئەویاسایانە كرد كە ئامانج لێیان ئەنجامدانی چاكسازیە لەكۆمەڵگەدا و،چۆن بەكاركردن بەو رێسا تیۆریانە دەبێت سیسستەمەكانی حوكم پرۆسەكانی چاكسازی ئەنجامبدەن..پاشان ئاخاوتنی وردی كرد لەسەر گرنگترین بەند و مادەكانی ئەم یاسایە(یاسای چاكسازی لە موچە ودەرماڵە وبەخشین و..)و،ئەو راستیەی ئاماژەپێدا كەئەگەرچی ئەم یاسایە لەسەر رێسای ئەنجامدانی چاكسازی لە(لوتكەوە بۆ بنكە)راوەستاوە،بەڵام پێویستی بەوە هەیە كە زۆرینەی كۆمەڵگەی كوردی و باوەڕی پێبكات..دواتر بەڕێزیان گرنگترین ئەو ئاستەنگانەی بەردەم جێبەجێكردنی ئەم یاسایەی دیاریكرد و بەسەر(2) گروپدا دابەشیكردن، گروپی یەكەم ئاستەنگە بەرجەستەییەكان وئاستەنگە دوەمیش ئاستەنگە نادیارەكان .. .
  پاشان بەڕێز(كاوە عبدالقادر/پەرلەمانتار لەفراكسیۆنی نەوەی نوێ)دیدوبۆچوونی خۆی لەسەر یاساكە بۆئامادەبوان ئاخاوتن لێكرد و،وتی لەبەرئەوەی كەئەم یاسایە پەیوەندی راستەوخۆی بە ژیانی هەرتاكێكی كۆمەڵگەوە هەیە،بۆیە وادروستتر بوو كەناوی(یاسای رێكخستنەوەی موچە ودەرماڵە و بەخشین و..)بوایە..هەروەها ئاماژەیان بەو خاڵە گرنگەدا كەپێویستە چاكسازی لەخوارەوە ئەنجام بدرێـت نەك لەسەرەوە،هەروەها چاكسازی راستینە ئەوەیە كە سەرەتا لەداهاتەوە بكرێت،چونكە كەس نازانێت داهاتی راستینەی هەرێم چەندە..دواتر كەموكوڕیەكانی یاساكەی دیاریكرد وشیكردنەوەی لەسەركردن.  سەبارەت بەپەرلەمانتار(دابان محەمەد)لەفراكسیۆنی گۆڕان، ئەوا بەڕێزیان بەو راستیە شیكردنەوەكانی خۆی لەسەر یاسای چاكسازی دەستپێكرد كە((هەوڵێكی دروست هەیە بۆچاكسازی،بەڵام دەبێت ئەم هەوڵە لەوئاقارەدا بڕوات و بەڕێوەبچێت كە ئامانجە راستینەكانی چاكسازی لەكۆمەڵگەی ئێستای هەرێمی كوردوستاندا بەدیبهێنێت))،پاشان ئاماژەی بەو راستیە كرد كە دیاردەی گەندەڵی هەموو جومگەكانی ژیانی لەهەرێمی كوردوستان گرتۆتەوە،ئەمەش ئەركی ئەنجامدانی چاكسازی قورسدەكات. هەروەها بەڕێزیان ئاخاوتنیان لەگرنگتریین هۆكارەكانی دیاردەی گەندەڵی لەهەرێمی كوردوستان كرد، لەوانەش هەژموونی گەورەی پارتەكان بەسەر دامەزراوە سەرەكیەكانی حوكم(واتە دامەزراوەكانی یاسادانەری وكارگێڕیی ودادوەری).پاشان ئاخاوتنی لەسەر دیاردەكانی گەندەڵی لەهەرێمدا كرد وئەو سێكتەرە سەرەكیانەی كە ئەم دیاردەیە زۆر تیایاندا بەڕێوەدەچێت،لەوانە سێكتەری(نەوت و غاز)، سێكتەری(بودجەو رسومات)...پاشان كۆتایی دیدوبۆچونەكانی لەوەدا بەرجەستەكرد كە((ئەم یاسایە گشتی نیە، بەڵكو تەنها كاركرد ــ ئیجرائاتێكە ــ كەوەك هەوڵێك دەدرێت،لەبەرئەوە ناتوانین وەك هەنگاوێكی جدی بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك چاوی لێبكەین)).




 2020-02-18
 620