زانکۆی سلێمانی بەهاوکاری چەند کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت سەنتەرێکی هۆشیاری بۆ رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا راگەیاند



زانکۆی سلێمانی بەهاوکاری چەند کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت سەنتەرێکی هۆشیاری بۆ رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا راگەیاند

 kosarothman([email protected])

 زانکۆی سلێمانی بەهاوکاری چەند کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت سەنتەرێکی هۆشیاری بۆ رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا راگەیاند

لە درێژەی ئەو رێکار و رێوشوێنانەی کە بۆ رێگریکردن لە بڵابوونەوەی کۆرۆنا گیراوەتەبەر لە سلێمانی سەنتەری هۆشیاری و راوێژکاری کۆرۆنا و سیستمی ئۆنلاین بۆ پشکنینی گومانلێکراوان راگەیەندرا ، کە پرۆژەیەکی هاوبەشە لەنێوان زانکۆی سلێمانی و  کەرتی تایبەت كه‌ بەبێ بەرامبەر خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکات.،

ئەمڕۆ پێنج شەممە 12 ئازاری 2020، لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە ئامادەبونی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پرۆژەی " سەنتەری هۆشیاری و راوێژکاری کۆرۆنا و سیستمی ئۆنلاین بۆ پشکنینی گومانلێکراوان" راگەیەندرا .

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیشدا هەریەک لە پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی وسەرۆکی زانکۆی سلێمانی و بەرپرسانی تری سلێمانی ئامانجی دامەزراندنی سەنتەرەکەیان روونکردەوە و رایانگەیاند : لە پاڵ ئەو رێکار و رێوشوێنانەی کە لە سلێمانی گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان لە تووشبون بە کۆرۆنا راگەیاندنی سەنتەرێکی هۆشیاری گشتی لەرێگەی ئۆنلاین رۆڵی گرنگی دەیبێت لە هۆشیار کردنەوە و ئاراستە کردنی خەڵک بۆ گرنگیادان بە تەندروستیان و پابەندبونیان بە مەرج و رێنماییە تەندروستیەکان ، ئەوەشخرایەڕوو بەسەرپەرشتی ژمارەیەک پزیشک و خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی لەرێگەی ژمارە "122" سەنتەرەکە بەردەوام لە ئەرکدا دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری هاوڵاتیان بە تایبەت ئەو کەسانەی کە گومانیان لە توشبوون بە ڤایرۆسەکە هەیەو ئاراستە دەکرێن کە چۆن تەندروستیان بپارێزن و ئەگەر پێویستی کرد داوایان لێدەکرێت سەردانی ناوەندە تەندروستیەکان بکەن.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لەپرێس کۆنفرانسێکدا ووتی:هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە لەکوردستاندا ئێمە وەک زانکۆی سلێمانی هەموو توانا مرۆییەکان و توانا تاقیگەییەکانمان خستۆتە بەردەم بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی،بیرمان لەوەکردۆتەوە کە چۆن بتوانین خزمەت بەپرۆسەکە بکەین،وتیشی دیارە کۆمەڵێک کاری ترمان کرد لەوانە ئامادەکردنی تاقیگە هەروەها شوێنی کەرەنتین و یەکێکی تریش لە هەوڵەکانمان ئەو پێشنیارەبوو کە لەلایەن کۆلیژی پزیشکی زانکۆی سلێمانییەوە کرا ئەویش ئەو هۆتلاینە بوو کە بەهاوکاری چەند کۆمپانییەکی کەرتی تایبەت و تەندروستی سلێمانییەوە بیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش کۆلێژی پزیشکی لەڕێگەی ئەو خوێندکارانەی کە لەو بوارەدا ڕاهێنانیان پێ کراوە هەروەها دکتۆرە بەڕێزەکانی کۆلێژی پزیشکی ئەو پرسیارانەی هاوڵاتیان هەیانە وەڵام بدرێنەوە بێ ئەوەی لەماڵه‌کانی خۆیان بچنە دەرەوە لەهەمانکاتیشدا لەڕێگەی ئەلکترۆنی بتوانن دڵنیابن لە تەندروستی خۆیان.

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی جەختیشی کردەوەکە ئەوان وەک زانکۆی سلێمانی هەموو توانایەکی خۆیان دەخەنە بەردەم کەرتی تەندروستی بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەم پەتایە وتیشی ئەم هۆتلاینە ڕوداوێکی گرنگە کلینک دەبرێتە هەموو ماڵێک،داواشی لەخەڵکی کوردستان کرد کە پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن کە لەلایەن تەندروستی و تەندروستی جیهانییەوە بڵاودەکرێنەوە.

 





 2020-03-12
 423