ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له‌ ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌



ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له‌ ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌

 kosarothman([email protected])

 پاش نیوەڕۆى ڕۆژی (٢٠٢٠/٣/٢٢) به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، بە ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و سەرۆک زانکۆکانى کوردستان و ئەندامانی دیکەی ئەنجومەن،  ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی کۆبوونه‌وه‌ کە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، كۆبونەوەكە لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە ئەنجامدرا.

لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا هەمو هەوڵەکانچڕ بکەنەوە بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بۆ ئەمەش کۆمەڵێک بژاردەیان لەبەر دەستە.

هەروەها گفتوگۆی زانستی ورد دەربارەی پلان و بژاردەکانی بەردەم زانکۆ و دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجام درا سەبارەت بە بەردەوام بونی پرۆسەی خوێندن لە حاڵەتی درێژکردنەوەی پشووەکان، هەروەها بژاردەی خوێندنی ئۆنلاین و بەکارهێنانی ئەو پلاتفۆرمانەی کە لە ئێستادا لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە کاری بۆ دەکرێت تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بون، بە کۆی دەنگ بریاردرا کە هەمو توانا مرۆیی و لۆجیستییەکانی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا بەکار بهێنرێت بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ.

دڵنیایشیان دایه‌ خوێندکاران و قوتابیان کە بژاردەی گونجاو لەبەر دەستن بۆ پاراستنی خوێندنی ئەمساڵ، تا دەگاتە پەیرەوکردنی شێوازو سیستمی ئۆنلاین کە یەکێکە لەو بژاردانەو داوایان لە زانکۆکان کرد لەڕوی لۆجیستی و تەکنیکییەوە ئامادەکاری پێویستى بۆ بکەن.

 




 2020-03-23
 492