پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی خاتوو نەسرین حاجی سەعید خوشكی پرۆفیسۆر د. سەڵاحەدین سەعید سەرۆكی زانكۆی كۆمار



پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی خاتوو نەسرین  حاجی سەعید خوشكی پرۆفیسۆر د. سەڵاحەدین سەعید سەرۆكی زانكۆی كۆمار

 [email protected]

بۆ كۆچی دوایی خاتوو نەسرین  حاجی سەعید ڕەش، خوشكی پرۆفیسۆر د. سەڵاحەدین سەعید سەرۆكی زانكۆی كۆمار، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن  سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بروسكەیەكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی كۆچكردوو كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

 بۆ برای بەڕێز/ پرۆفیسۆر د. سەڵاحەدین سەعید سەرۆكی زانكۆی كۆمار
بە داخو كەسەرێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو نەسرین  حاجی سەعید ڕەش، خوشكی گەورەی بەرێزتانمان پێگەیشت  كە ئەمشەو دوای ململانێیەكی سەخت بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ووڵاتی سوید گیانی لەدەستداوە، بۆیە بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی،پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزت و بنەماڵە بەرێزەكەتان دەكەین و هیوادارین ئەمە دواین خەمتان بێت و لەخوای گەورەش دەپاڕێینەوە ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات  و ئارامیتان پێببەخشێت.
 
انا لله و إنا الیە راجعون..
 
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر 
      د.ڕەزا حەسەن
 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی 
 




 2020-03-26
 592