ڤیدیۆ.. دۆكیومێنتاریەك لەسەر پرۆژەی كۆنفرانسی هاوبەشی زانكۆی سلێمانی و زانكۆی بۆخوم لە ئەڵمانیا



ڤیدیۆ.. دۆكیومێنتاریەك لەسەر پرۆژەی كۆنفرانسی هاوبەشی زانكۆی سلێمانی و زانكۆی بۆخوم لە ئەڵمانیا

 [email protected]

كۆبۆزانین- پێكەوە بۆ بەدەستهێنانی زانین

ئەم فلمە تایبەتە بە پرۆژەی هەماهەنگی و كارو چالاكی هاوبەشی نێوان بەشەكانی كاری كۆمەڵایەتی زانكۆی سلێمانی لە گەڵ زانكۆی The protestant Applied Science University لە شاری بۆخوم لە ئەڵمانیا، كە لە چوارچێوەی یاداشتی هاوكاری نێوان هەردو زانكۆی ناوبراو خراوەتە روو لە ساڵانی 2016 -2019 ، ئەم پرۆژەیە سەردانی ستافی مامۆستایان و خوێندكارانی هەردو زانكۆی لە خۆگرتبوو بۆ وڵاتی ئەڵمانیاو هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی ئەنجام دانی پرۆژەو كاری هاوبەش، پێشكەشكردنی كۆرو سیمینارو ۆرك شۆپ، سەردانی دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان لە هەریەك لە ئەڵمانیاو هەرێمی كوردستان، پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی بەشی كاری كۆمەڵایەتی زانكۆی سلێمانی لە بواری كاری كۆمەڵایەتی نێودەوڵەتی، جێندەرو توندوتیژی، راوێژكاری و ئیستاتیكای پەروەردە...هتد، هاوكات كۆتایی پرۆژە چوار ساڵیەكە بە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی هات كە زانكۆی ئەپڵاید ساینس و زانكۆی سلێمانی بەرێوەیان برد سەبارەت بە پرسی كاری كۆمەڵایەتی لە كۆمەڵگە پڕ ململانێ سیاسیەكاندا، ئەم كۆنفرانسە لە زانكۆی سلێمانی و لە رێكەوتی 20-22/10/2019 بەرێوەچوو بە بەشداری پسپۆڕانی كاری كۆمەڵایەتی لە وڵاتەكانی ئەڵمانیاو سویسراو لوبنان و میسرو باشوری ئەفریقاو هەرێمی كوردستان...هتد و تیایدا دەیان توێژینەوەی‌ زانستی و وتارو ۆرك شۆپ پێشكەش كران، هاوبەشەكانی تری كۆنفرانسیش بریتی بوون له رێكخراوی دادی ئەڵمانی كە بۆ ماوەی چوار فەندی پرۆژەكەی كرد، هەروەها رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی و رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد لە سلێمانی، هاوكات بریاریش وایە لە كۆتایی ئەمساڵدا دو كتێب بە هەردو زمانی كوردی و ئینگلیزی بەچاپ بگەیەندرێن لە بواری كاری كۆمەڵایەتی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا.
 




 2020-03-27
 4168