زانكۆی سلێمانی وەك قۆناغی یەكەم بڕێكی زۆر ماددەی پاكژكەرەوە ئامادە دەكات



زانكۆی سلێمانی وەك قۆناغی یەكەم بڕێكی زۆر ماددەی پاكژكەرەوە ئامادە دەكات

 [email protected]

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی زانكۆی سلێمانی بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو هاوكاریكردنی كەرتی تەندروستی لە شاری سلێمانی، كۆلێجی دەرمانسازی زانكۆی سلێمانی بە هاوكاری دەزگای مرۆیی مام وەك قۆناغی یەكەم 400 بوتڵ ماددەی پاككەرەوەی 500 ملیلتری، بە كوالێتی بەرزو لەسەر پرۆتۆكۆڵی رێكخراوی تەندروستی جیهانی  (WHO) ئامادەكردووە، كە لە پاكژكردنەوەی نەخۆشخانەكان و فەرمانگەكان و شوێنە گشتییەكاندا بەكاردەهێنرێت.





 2020-04-20
 1673