مامۆستایەكی بەشی فیزیای كۆلیجی زانستی زانكۆی سلێمانی توێژینەوەیەكی لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە



مامۆستایەكی بەشی فیزیای كۆلیجی زانستی زانكۆی سلێمانی توێژینەوەیەكی لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە

 [email protected]

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.بروسكە عبدللە لە بەشی فیزیا توێژینەوەیەكی لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە  (IOP)  لە ژێر ناونیشانی ڕێگەیەكی تازە بۆ دروستكردن و بەرتەسك كردنەوەی دابەشبونی قەبارەیی هۆڵمیەم لەگەڵ مادەی سترۆنتیۆمی هێكسافیرایتی كە فاكتەری كاریگەری گۆڤارەكە (١:٥) وە پۆلێن كراوە لە لایەن كلاریڤەیتەوە. لە توێژینەوەكەیدا یەكێك لە بچوكترین وە بەهێزترین موگناتیسی نانۆی دروست كردوە كە قەبارەكەی 10 بۆ 40 نانۆ دەبێت، شایانی باسە نەك تەنها دروستكردنی نانۆكانی بەسەركەوتویی جێبەجێ كردووە هەستاوە بە تێكەلكردنی یەكێك لەتەنە دەگمەنەكان (Rare earth) وە تەسككردنەوەی دابەشبوونی قەبارەی نانۆیی.

ئەنجامدانی ئەم جۆرە توێژینەوانە لەبواری نانۆ تەكنەلۆجیدا (Nanotechِnology) دەرگایەكی زانستی گەورە دەكاتەوە بەڕووی پەرەپێدان لەبوارەكانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لەگەل ویستی ئەم ئامێرە بچوككراوانە وە بەتایبەتمەندی بەرزترو زیاتر ، هەروەها بەهۆی بچوكی قەبارەی نانۆكان و بەرتەسكی باندی نانۆیی ئەتوانرێت چارەسەری چەندەها نەخۆشی وەك نەخۆشییە شێرپەنجییەكان وە گەیاندنی دەرمان و چارەسەر لەڕێگەی نانۆ لەناو لەشی مرۆڤدا ، هەروەها بەكار دێت لە (Biosensors ) دۆزینەوەو پشكنینی ڤایرۆس و بەكتریاكاندا. 
چاوەڕێ دەكرێت بە توێژینەوەی هاوبەش لە نێوان بەشە زانستیكانیدا بە تایبەتی بەشەكانی فیزیا و كیمیا وە بایۆلۆجی زانكۆی سلێمانی ببێتە سەنتەرێكی نانۆتەكنەلۆجی گرنگ بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە. ئەنجامدانی ئەم جۆرە توێژینەوە ئاست بەرزانە دەیسەلمێنێت كە زانكۆی سلێمانی لەڕووی توانای مرۆیی و تەكنیكییەوە هاوشانی زانكۆ جیهانییەكان لەبواری زانستی و توێژینەوەدا پێشەنگە.
لینكی توێژینەوەكە 
   https://iopscience.iop.org/article/10.1088/2053-1591/ab7f5e/pdf

 





 2020-04-20
 4021