زانكۆی سلێمانی جۆرێك دەمامكی ئامادەكردووە كە پشت بە تەكنەلۆجیای نانۆ دەبەستێت



زانكۆی سلێمانی جۆرێك دەمامكی ئامادەكردووە كە پشت بە تەكنەلۆجیای نانۆ دەبەستێت

 [email protected]

گروپێك لە مامۆستایانی بەشی كیمیا و جیۆلۆجی لە كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی جۆرێك لە دەمامكیان ئامادەكردوە، كە پشت دەبەستێت بە تەكنەلۆجیای نانۆ (Nanomaterials-based Masks). ئەم دەمامكە پێك دێت لە چەند  ماددەیەكی نانۆیی لەگەڵ كانزای سروشتی زۆر ورد. ئەم دەمامكە دژەی بەكتریا و ڤایرۆسە هەروەها تونای هەڵمژینی چەندین گازی ژەهراوی هەیە وەك گازە گۆگردییە ژەهراوییەكان.

ئەوەی شایانی باسە، ماددەكانی ئەم جۆرە لە ماسك، هەرزانن و تێچووی كەمە.
تایبەتمەندییەكانی ئەم ماسكە دەتوانرێت لە تاقیگەكانی ڤایرۆسات و بەكتریادا بەكاربێت. هەوەها بۆ خۆپارێزیی لە گازە ژەهراوییەكانی كارگەكان، هەروەها لە ژینگەی خۆڵباریندا بۆ خۆپارێزیی لە تەنۆلكە هەڵواسراوەكان (particulate matters, PM10, PM2.5, PM1)
ئەو مامۆستایانەی كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی كە بەشداریان لە ئامادەكردنی ئەو دەمامكەدا كردووەبریتین لە 
 مامۆستایانی بەشی كیمیا (پ.د. خالید محمد عمر، د. دڵزار دڵشاد غفور، د. یوسف مستەفا صالح، د. نیان نەریمان، م. هۆزان جلال
مامۆستایانی بەشی جیۆلۆجی
پ.ی. د. یوسف عوسمان محمد، پ.ی. د. مشیر مستەفا بازیانی




 2020-04-22
 3094