پەیامی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە ٤٦ ھەمین ساڵیادی شەھیدانی زانكۆ



پەیامی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە ٤٦ ھەمین ساڵیادی شەھیدانی زانكۆ

 [email protected]

زانكۆی سلێمانی ھەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە قوتابخانەیەكبوو بۆ فێر بوونی كوردایەتی لەتەك ئەركە زانستی و پەروەردەییەكەیدا چەندین كەسایەتی نیشتمانپەروەر و خەباتگێری گەلەكەمان لەم زانكۆیەوە خۆشەویستی نیشتمان لەناخیاندا چەكەرەی كرد، بۆیە پاش تێپەربونی ١٣ ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا ئەم ناوەندە ئەكادیمی و نیشتمانیە گەورەیە كەوتە بەر شاڵاوی ڕژێمی بەعسی فاشست، لە كاتێكدا دڵسۆزانی ئەم زانكۆیە لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران رازی نەبوون زانكۆكەیان لە ژێر حكومی بەعسدا بەردەوامی بەخوێندن بدەن و زانكۆیان لەگەڵ خەڵكانی نیشتمان پەروەر گواستەوە وە ڕژێممی بەعس پشتریش دوور لە ھەموو رەوشتێكی مرۆڤایەتی لە ڕۆژی 24-4-1974 بە دڕندانەترین شێوە كەوتە بۆردومانكردنی شاری قەڵادزیی كە بۆ یەكەم جار زانكۆی سلێمانی لە ئامێز گرتبوو، لەئەنجامی ئەو بۆردمانە بەداخەوە چەندین كەسایەتی وماموستا و خوێندكار و فەرمانبەر ی زانکۆی سلێمانی شەھید و بریندار بوون، لە ٤٦ ھەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی سەری ڕێز نەوازش بۆ شەھیدانی ڕێگەی زانست و سەرجەم شەھیدانی كورد و کوردستان دادەنەوێنین .

پ ی د ڕەزا حسن حسین

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی





 2020-04-24
 4062