زانكۆی سلێمانی كۆلێژی زانستە سروشتییەكان لە قەزای چوارتا دەكاتەوە



زانكۆی سلێمانی كۆلێژی زانستە سروشتییەكان لە قەزای چوارتا دەكاتەوە

 [email protected]

دوای هەوڵێكی زۆری پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم و هەوڵی دڵسۆزانی بواری خوێندنی باڵاو ئەكادیمیا، دواجار توانرا كۆلێژی زانستە سروشتییەكانی سەربە زانكۆی سلێمانی بكرێتەوە كە لە قەزای چوارتا دەبێت.

بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ژمارە (5703) كە لە رۆژی 23-6-2020، دەرچووەو  واژۆی د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەسەرە، تێیداهاتووە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە كۆنووسی ژمارە (7) ی ساڵی (2020) دا كە بڕگەیەكی تایبەتە بە داواكاری زانكۆی سلێمانی بۆ كردنەوەی كۆلیژی زانستە سروشتییەكان لە قەزای چوارتا، بۆیە وەزارەتی خوێندنی بڕیاریدراوە بۆ خوێندنی ساڵی (2020-2021)، كۆلێژی زانستە سروشتییەكان لە قەزای چوارتا بكرێتەوە كە سەربە زانكۆی سلێمانییە. 
كردنەوەی كۆلێژی زانستە سروشتییەكان لە قەزای چوارتا مژدەیەكە بۆ دەڤەری شارباژێڕی سەربەرزو خزمەتێكی ترە بۆ پارێزگای سلێمانی، سەرەتاش لەگەڵ كردنەوەی كۆلێژی زانستە سروشتییەكان بەشێك دەكرێتەوەو دواتر چەند بەشێكی تر دەكرێتەوە.
بەو بۆنەیەوە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرجەم هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دەكات، بۆ كردنەوەی كۆلێژی زانستە سروشتییەكان لە قەزای چوارتاو داواش لە قائیمقامیەتی قەزای چوارتاو یەكە ئیدارییەكانی ئەو قەزایە دەكات، هاوكاری زانكۆی سلێمانی بن لە دابینكردنی پێداویستییە لۆجستییەكان بۆ كردنەوەی كۆلێژەكە.   
  




 2020-06-24
 2194