زانكۆی سلێمانی و زانكۆی بۆخوم كۆبوونەوەیەكیان بە ئۆنلاین ئەنجامدا



زانكۆی سلێمانی و زانكۆی بۆخوم كۆبوونەوەیەكیان بە ئۆنلاین ئەنجامدا

 [email protected]

ئەمڕۆ 22-7-2020، زانكۆی سلێمانی و زانكۆی بوخومی وڵاتی ئەڵمانیا بە بەشداری سەرۆك زانكۆكان، كۆبوونەوەیەكی ئۆنلاینیان ئەنجامدا .

 كۆبوونەوەكە بە بەشداری  پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی د. سگیرید گراومان سەرۆكی زانكۆی بوخومی و د. چنور قادری یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی بوخۆم و مۆنیكا هێر نوێنەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان .
 لە میانی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو زانكۆ كرا، لەگەڵ بەرێوەچونی كارو پڕۆژە هاوبەشەكان لەكاتی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها تەئكید لە پتەوكردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو زانكۆ كرایەوە .
 هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی باسی لەبەردەوام بوونی پرۆسەی ئەكادیمی و زانستی لە زانكۆی سلێمانی كرد، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان كردەوە.
 




 2020-07-22
 202